دەستەی باڵای سەرژمێری لە هەرێم: تاوەکو ئەمشەو هەر خێزانێک تۆمارنەکرابێت تۆماری دەکەین

دەستەی باڵای سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دوای پەیوەندی و هەماهەنگییمان لەگەڵ وەزارەتی پلاندانانی عێراق دەربارەی پڕۆسەی تەواونەبوونی سەردانی بژمێرەکان لە هەرێم و ناوچەکانی دیکەی عێراق، بڕیاڕدرا بە درێژکردنەوەی پرۆسەی تۆمارکردنی خێزانەکان بۆ ماوەی یەک یەک رۆژ.

دەستەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، درێژکردنەوەی قۆناغی دووەم بۆ ماوەی یەک رۆژە، واتە، لەمیانی تەواونەبوونی کاتژمێر 12:00 شەوی رابردوو، ماوەکە درێژکرایەوە تاوەکو 12:00ی شەوی 22.11.

وەزارەتی پلاندانان و دەستەی ئاماری هەرێم جەختدەکاتەوە لەسەر جێبەجێکردنی پلانی سەرژمێری تاوەکو تەواوی دانیشتووانی هەرێم بە رێژەی 100٪ تۆماردەکرێت، سەبارەت بەقەدەغەی هاتوچۆ هاوشێوەی حکومەتی فیدڕاڵ قەدەغەی هاتوچۆ لەنێوخۆی شارەکان هەڵدەگریت، تەنها لەنێوان پارێزگایەک بۆ پارێزگایەکی تر سنوردار دەبێت تا کاتژمێر 12:00ی شەوی هەینی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەكێتی پەرۆشی پەرەپێدانی هەموو ئەو پەیوەندییانەیە كە لە خزمەتی بەدیهێنانی ئامانجە باڵاكانی وڵاتەكەماندایە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ئەڵمانیا لەگەڵ تان دێسی، سەرۆكی لیژنەی بەرگریی پەرلەمانی بەریتانیا كۆبووەوە.…
زیاتر ببینە

بزووتنەوەی گۆڕان: كەمینەیەكی تەوریسچین، گوایە كۆنفرانس لە گردی زەرگەتە دەبەستن

بزووتنەوەی گۆڕان راگەیەندراوێكی بڵاوكردووەتەوە و دەڵێت، “چەند كەسێك بەیاننامەیەكیان بەناوی جڤاتی نیشتمانییەوە بڵاوكردووەتەوە كە كەمینەیەكی تەوریسچین، گوایە كۆنفرانس…
Total
0
Share