پێشبینییەکانی کەشوهەوای سبەینێ

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەینێ پلەکانی گەرما جێگیر دەبن.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لە ناوچە شاخاوییەکان هەندێک پەڵە هەور، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “سبەینێ سێشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما  نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ”.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو هەولێر 44 پلەى سیلیزى، سلێمانی 42 پلەى سیلیزى، دهۆک 42 پلەى سیلیزى، کەرکوک 46 پلەى سیلیزى، هەڵەبجە 44 پلەى سیلیزى، زاخۆ 44 پلەى سیلیزى، حاجی ئۆمەران 32 پلەى سیلیزى، سۆران 42 پلەى سیلیزى، گەرمیان47 پلەى سیلیزى دەبێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیژنەیەك بۆ پێداچوونەوە بە پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم پێكهێنرا

لیژنەیەک بۆ دەستنیشانکردنی گرفتەکانی جێبەجێکردنی رێنمایی دارایی ژمارە 12ـی تایبەت بە پێداچوونەوەی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم و هەژمارکردنى خزمەتیان…
Total
0
Share