رێکخراوی تایبەت بە منداڵانی نەتەوە یەکگرتووەکان یونسێف رایگەیاند، زیاتر لە 13.6 ملیۆن منداڵ لە سودان پێویستیان بە پاڵپشتیی مرۆیی بەپەلە هەیە.
رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژەی رایگەیاندووە، بەهۆی بەردەوامی ململانێکانی ئەو وڵاتە، دۆخی منداڵان لە سودان گەیشتووەتە ئاستێکی کارەساتبار و دەستڕاگەیشتن بە خۆراک و ئاوی خواردنەوە و کارەبا و بەردەست نیین.
ئاماژە بەوەشکراوە، زیاتر لە ملیۆنێک کەس لە سودان ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشتووە و لە ناوخۆی وڵاتدا ئاوارەبوون، لەنێویاندا 319 هەزار کەس تا ئێستا سنوورەکانیان بەزاندووە بۆ وڵاتانی دراوسێ و پێدەچێت نیوەیان منداڵ بن.
یونیسێف ئامارەکانی ئاشکراکردووە کە زیاتر لە 620 هەزار منداڵ بەدەست بەدخۆراکی توندەوە دەناڵێنن، کە نیوەیان مەترسیی مردنیان لەسەرە ئەگەر لە کاتی خۆیدا هاوکارییان نەکرێت.
رێکخراوەکە هۆشداریی دا لە دەرئەنجامە “وێرانکەر و درێژخایەنەکان” بۆ منداڵان بەهۆی ئاوارەبوون و نەبوونی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان لە غیابی بەدەمەوەچوونی مرۆیی دەستبەجێ و بەرفراوان.
لە بەرامبەردا ئادێل خدر، بەڕێوەبەری هەرێمی یونیسێف بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا رایگەیاند، ئەو دۆخەی کە پێشتر بۆ منداڵان خراپ بوو پێش شەڕەکە ئێستا لە ئاستێکی کارەساتباردایە، بەو پێیەی دەستگەیشتن بە خۆراک و ئاوی خواردنەوە و کارەبا بەردەست نیین.
لەماوەی شەش هەفتە لەمەوبەری شەڕ لە نێوان سوپا و هێزەکانی پشتیوانی خێرا، سەدان کەس لە سودان کوژراون و سەدان هەزار کەسیش ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشتووە.