هەمووان چاوەڕوانی مێسی-ن و خێزانەکەی دەڵێن: ئێمە ڕازین

سەرچاوەیەکی فەرەنسی، زانیاریی نهێنی و نەبیستراو لەنێو خێزانی لیۆ مێسی دزە پێدەکات و لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بڵاویدەکاتەوە.

سانتی ئاونا، ڕۆژنامەنووسی باوەڕپێکراوی “فووت مێرکاتۆ” بڵاویکردووەتەوە، کە یانەی هیلالی سعوودی بڕی ملیارێک و 200 ملیۆن یورۆی پێشکەشی لیۆ مێسی کردووە، بەو مەرجەی بۆ ماوەی دوو وەرز بە درێسی شینەوە لە خولی ڕەوشەنی سعوودی یاریبکات، واتا بۆ هەر وەرزێک 600 ملیۆن، کە سێ هێندەی مووچەی کریستیانۆیە لە یانەی نەسڕ.

ڕۆژنامەنووسەکە نووسیویەتی، “خێزانی مێسی و کەسە نزیکەکانی بە گرێبەستەکەی هیلال سەرسامبوون و ڕەزامەندییان نیشانداوە، بەڵام یاریزانەکە خۆی بڕیاری نەداوە و ئەگەرێکی بەهێز هەیە هەفتەی داهاتوو بڕیارێکی یەکلاکەرەوە بدات.”

ئەم دەنگۆیانە لە کاتێکدایە، کە میدیاکانی کەتەلۆنیا جەخت لە پەیوەندی نێوان ئیدارەی خوان لاپۆرتا و “پوڵگا” دەکەنەوە، پێیانوایە بەهەر نرخێک بێت لە هاوینی 2023 لە پاریسەوە دەگەڕێتەوە بۆ یانەی بەرشلۆنە.

بابەتی پێشتر

نوێترین زانیاری لەبارەی ئاگرەکەی نزیک فڕۆکەخانەی کشتوکاڵیی عەربەت

بابەتی دواتر

یونسێف: دۆخی منداڵانی سودان کارەساتبارە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share