هەفتەی ڕابردوو ترەمپ ویستوویەتی چەندین شوێن لە ئێران بۆردومان بکات

ڕۆژنامەی نیوۆرک تایمزی ئەمریکی ئاشکرایکردووە، هەفتەی ڕابردوو دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا داوایکردووە بژاردەی لێدان لە هەندێک ناوەندی ئەتۆمی ئێران بخرێتە بەردەست.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەکە کاتێک ترەمپ ئەم داوایەی کردووە بۆ لێدانی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران و چەند شوێنێکی دیکە، هەندێک لە ڕاوێژکاران و بەرپرسانی ئێستای ئەمریکا هۆشداریانداوەتە ترەمپ کە ئەم کارە دەبێتە پشێوی و کێشەیەکی جێهێڵراو.

ڕۆژنامە ئەمریکییەکە ئاشکرایکردووە، ترەمپ ئەگەر هێرشیبکردایە ڕاستەوخۆ ناوەندی ئەتۆمی “نەتەنز”ی دەکردە ئامانج لە باکوری ڕۆژهەڵاتی ئەسفەهان.

ناوەندی ئەتۆمی نەتەنز یەکێکە لە ناوەندە بەهێزەکانی ئێران بۆ دەستگەیشتن بە یۆرانیۆمی پیتێنراو و هەفتەی ڕابردوو نەتەوەیەکگرتووەکان لەسەر ئەم بنکەیە ئاشکرایکردبوو کە ئێران توانیوویەتی یۆرانیۆمی پیتێنراو بەرزبکاتەوە بۆ ئاستێکی بەرزتر.

ترەمپ بەرلەوەی بڕیاری هێرشکردنە سەر ئێران بدات ڕاوێژی بە بەرپرسانی ئەمنی ئیدارەکەی کردووە کە ئەگەر هێرشبکرێتە سەر ئێران سیناریۆکان چی دەبن.

لەکاتێکدا کە دۆناڵد ترەمپ ویستویەتی هێرشبکاتە سەر ئێران هەریەک لە مایک پێنسی جێگریی و مایک پەمپیۆی وەزیری دەرەوە و مارک میلی، سەرۆکی هێزەچەکدارەکان و چەند بەرپرسێکی دیکە هۆشداریانداوە کە ئەو شەڕە کە دەستپێبکرێت دەبێت بە کێشەیەکی جێهێڵراو بۆ ئیدارەی دواتریش.

بیرکردنەوە بۆ هێرشکردنە سەر ئێران کاتێکە کە دۆناڵد ترەمپ، 65 ڕۆژی ماوە لە کۆشکی سپی بمێنێتەوە و کەچی وەزیری بەرگری ئەمریکای لەسەر کارەکەی دورخستەوە، کە دور نییە پەیوەستبێت بەم پرسەوە.

بابەتی پێشتر

یەكێك لە دوایین بڕیارەكانی ترەمپ تایبەت دەبێت بە عێراق

بابەتی دواتر

پۆمپەیۆ: پێویستە ئەوروپا و ئەمریکا کاربکەن بۆ ڕاگرتنی کردەوەکانی تورکیا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

میسر وێستگەی ئەتۆمی دروستدەكات

ڕوسیا وێستگەی وزەی ئەتۆم لە میسر دروستدەكات و بەردی بناغەكەی دانرا. ئەلێكسی لیخاچۆڤ بەڕێوەبەری گشتیی كۆمپانیای ڕوسئەتۆم ڕایگەیاند،…
Total
0
Share