یونسێف: زیاتر لە نیوەی منداڵانی ئۆکرانیا دووچاری بێلانەیی بوون

ئەمڕۆ ڕێکخراوی یونسێف ڕایگەیاند، پاش مانگێک لە جەنگ زیاتر لە نیوەی منداڵانی ئۆکرانیا دووچاری بێلانەیی و ئاوارەیی بوون.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی ڕێکخراوی منداڵانی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان “UNICEF”، مانگێک بەردەوامبوونی جەنگ لە ئۆکرانیا بووەتەهۆی بێلانەبوونی 4.3 ملیۆن منداڵ و ئەمەش دەکاتە زیاتر لە نیوەی ڕێژەی منداڵانی وڵاتەکە، کە نزیکەی 7.5 منداڵن.

ئەم ڕێژەیە ئەو 1.8 ملیۆن منداڵە دەگرێتەوە کە بە سنووری وڵاتانی هاوسێدا پەڕیونەتەوە و ئەو 2.5 ملیۆن منداڵەش دەگرێتەوە کە ئاوارەی ناوخۆی ئۆکرانیان.

کاترین ڕەسڵ بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یونسێف ڕایگەیاند، جەنگی ئۆکرانیا “بووەتەهۆی یەکێک لە گەورەترین حاڵەتەکانی بێلانەبوونی منداڵان لە پاش جەنگی دووەمی جیهانییەوە” و لە بەردەوامیدا ئەم دۆخە دەکرێت کاریگەریی ترسناک و بەردەوامی “لەسەر نەوەکانی داهاتوو هەبێت”.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، جەنگ کاریگەریی وێرانکەری لەسەر ژێرخانی شارستانی و دامەزراوە گشتییەکان هەبووە و وایکردووە خەڵک چیدی دەستیان بە خزمەتگوزاری و پێداویستییە بنەڕەتییەکان نەگات.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی (WHO)، لە چوار هەفتەی ڕابردوودا 52 نەخۆشخانە و بنکەی تەندروستی بەر هێرشەکان کەوتوون و بەپێی ڕاگەیەندراوێکی وەزیری پەروەردە و زانستی وڵاتەکە، زیاتر لە 500 خوێندنگە و بنکەی پەروەردەیی بەر هێرشەکان کەوتوون، هاوکاتیش 1.4 ملیۆن کەس دەستیان بە ئاوی خواردنەوە ناگات و زیاتر لە 450,000 منداڵ کە تەمەنیان لەنێوان 6 بۆ 23 مانگدایە، پێویستیان بە هاوکاریی پێدانی خۆراکە.

بابەتی پێشتر

گاری کاسپارۆڤ: ئۆکرانیا موڵکی پوتین نییە

بابەتی دواتر

مالكی ترسی هەیە لە "هەرەسهێنانی پرۆسەی سیاسی" و دەڵێت: دانیشتنەكەی پەرلەمان چارەنووسساز دەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت بەرزبووەوە

بەیانی ئەمڕۆ، نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 76…
Total
0
Share