لیبیا بەدوای ئەڵماس، زێر و فڕۆکەکانی قەزافیدا دەگەڕێت

پرسی ئەو ملیارەها دۆلارەی موعەمەر قەزافی بە قاچاخ دەیناردن و لە بانکە بیانییەکان لە چەند وڵاتێکی بیانیدا شاردبوویەوە، بەردەوامە  و لیبیا هێشتا بەدوایدا دەگەڕێت.

حکومەتەکەی عەبدولحەمید ئەلدەبەیبە هێشتا بە نائومێدیەوە داوای یارمەتی لە واشنتۆن دەکات بۆ وەرگرتنەوەی دەیان ملیار دۆلار لە سەروەت و سامانی دەوڵەت کە گوایە قەزافی و بازنەی ناوەوەی لە سەرانسەری جیهاندا شاردویانەتەوە.

ئەم پارەیە بە نزیکەی 120 ملیار دۆلار مەزەندە دەکرێت و لە دەوڵەتی لیبیا و سەروەت و سامانەکەی تاڵان کراوە و نێردراوە بۆ دەرەوەی وڵات، بەپێی راپۆرتێکی شەفافیەتی نێودەوڵەتیی ساڵی 2016.

بەڵام نەتەوە یەکگرتووەکان توانی یارمەتیی لیبیا بدات لە بەدواداچوون و دەستنیشانکردنی سەروەت و سامانەکان بە بەهای تەنها 54 ملیار دۆلار، بەسەرجەم ئەو پارانەی دانراون لە بانکەکان و زێڕ و ئەڵماس و فڕۆکە و کەشتی.

لەو چوارچێوەیەدا محەمەد ڕەمەدان مەنسەلی، بەرپرسی لیبیا بەرپرسی وەرگرتنەوەی ئەو سەروەت و سامانە ڕوونی کردەوە کە لە واشنتۆن چاوی بە بەرپرسانی ئەمەریکا کەوتووە و داوای پشتیوانیان لەو وڵاتە کردووە.

وڵاتان گومانیان هەیە لە توانای حکومەتی لیبیا بۆ بەسەلامەتی پاراستنی ئەو بڕە پارەیە لە ئەگەری گەڕانەوەیدا.

بەڵام بەڕوونی ئەوەی خستەڕوو کە هەر پارەیەکی وەرگیراو لە دەرەوەی وڵات لە شوێنێکی سەلامەتدا دەمێنێتەوە پێش ئەوەی بە قیست بگەڕێندرێتەوە بۆ دابینکردنی دارایی بۆ پڕۆژە تایبەتەکان، وەک دروستکردنی قوتابخانە و نەخۆشخانە، بە مەبەستی دڵنیاکردنەوەی ئەو وڵاتانە.

جگە لە داوای یارمەتی لە وەرگرتنەوەی سەروەت و سامانە تاڵانکراوەکان ، مانسلی وتی کە لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکی پرسی هەشت فڕۆکەی بارهەڵگری سی-130ی وروژاندووە کە دەیان ساڵە لە ئەمریکان، کە قەزافی پارەی بۆ داوە بەڵام هەرگیز وەری نەگرتووە.

جێگای سەرنجە کە بوونی دوو حکومەتی کێبڕکێکار لە لیبیا، و بێتوانایی بەرپرسانی سیاسی تا ئێستا لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی شەرعی پەرلەمانی و سەرۆکایەتی، رێگری لەو هەوڵە یاساییانە دەکات کە بۆ گەڕاندنەوەی ئەو سامانە دەدرێن.

بابەتی پێشتر

بایرن گۆڕانکاری گەورە دەکات

بابەتی دواتر

حاكم شێخ لەتیف: زاراوەی "برا گەورە" بەكاردێت بۆ دەسەڵاتی دیكتاتۆر و خۆسەپێن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

له‌سه‌ر دۆخى ئۆكرانیا پوتین په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا و ڕاوێژكارى ئه‌ڵمانیا ده‌كات

سه‌رۆكی ڕوسیا په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنى له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا و ڕاوێژكارى ئه‌ڵمانیا ئه‌نجامدا و دۆخی ئۆكرانیایان تاوتوێكرد. كۆشكى…
Total
0
Share