بە فرۆشتنی زەوی زیاتر لە 4.5 ملیار دینار بۆ پرۆژە خزمەتگوزارییەكانی سلێمانی دابیندەكرێت

شارەوانیی سلێمانی بڕیاریداوە بە بە فرۆشتنی پارچە زەوی زیاتر لە 4.5 ملیار دینار بۆ پرۆژە خزمەتگوزارییەكان دابینبكات.

ئەو بڕیارەی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رەزامەندیی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری بۆ وەرگیراوە، وەك ئەوەی ئەمڕۆ وەزارەتەكە ئاشكرایكرد.

ئەوەشی خستەڕوو، بڕی پارەكە بریتییە لە (4،644،637،500) چوار ملیار و شەش سەد و چل و چوار ملیۆن و شەش سەد و سی و حەوت هەزار و پێنجسەد دینار و، لەسەر رێژەی 100%ی داهاتی فرۆشتنی زەویی شارەوانی لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی بۆ جێبەجێكردنی 14 پرۆژەی جۆراوجۆری خزمەتگوزاری لە شاری سلێمانی دەبێت.

پرۆژەكان پێكهاتوون لە كردنەوەی شەقام، كۆنكرێتكردن و دروستكردن و درێژكردنەوەی تۆڕی ئاوەڕۆ، گەیاندنی خزمەتگوزاری، قیرتاوكردنی شەقامەكان، دابینكردنی قیری شل و سووتەمەنی بۆ كارگەی قیری تانجەڕۆ و چەند بوارێكی دیكەی خزمەتگوزاری.

بابەتی پێشتر

یەكێكیان گەڕاندنەوەی پاشەكەوتە<br> گۆڕانكارییەكانی پەیوەست بە هەرێم لە پرۆژەیاسای بودجە لادەبرێن

بابەتی دواتر

زیانەکانی ئاگرەکەی ئەمڕۆی سەر رێگای عەربەت - باریکە ئاشکراکرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share