زیانەکانی ئاگرەکەی ئەمڕۆی سەر رێگای عەربەت – باریکە ئاشکراکرا

وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی رایگەیاند، ئاگرەکەی سەر رێگای عەربەت – باریکە کۆنتڕۆڵکراوە و بەپێی خەمڵاندنە سەرەتاییەکان 10 -15 دۆنم زەوی بە گەنم چێندراو سووتاوە.

ئارام عەلی وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ ئاگرێکی گەورە لە دەغڵودانی جوتیاران لەسەر رێگای عەربەت – باریکە کەوتەوە، دوای ماوەیەک لەلایەن تیمەکانمانەوە توانرا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵبکرێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “بەپێی خەمڵاندنە سەرەتاییەکان 10 – 15 دۆنم زەوی بە گەنم چیندراو سووتاون، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی بەدواوە نەبووە”.

ئاشکراشیکرد، “لێکۆڵینەوەکان لە رووداوەکە دەستیپێکردووە، ئەمە یەکەمجار نییە ئەم حاڵەتە رووبدات هەفتەی رابردووش جارێکی دیکە هەمان رووداو دووبارە بووەوە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری شارەوانی هەرێم: پێویستە پەلەبکرێت لە دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا

ئەمڕۆ كۆبوونەوەی دووەمی ئەنجوومەنی شارەوانی، بەمەبەستی دەستپێكردنی هەنگاوە كردارییەکانی بۆ دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران بەڕێوەچوو و وەزیری شارەوانی…
Total
0
Share