وەزارەتی پەروەردە کاتی تاقیکردنەوەی وەرزی یەکەمی ڕاگەیاند

وەزارەتی پەروەردە و فێرکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، ڕۆژی دووشەممە 10ی1ی2022 دەستپێکی تاقیکردنەوەکانی وەرزی یەکەمی خوێندن دەبێت.

وەزارەتی پەروەردە لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت، “سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن  بە (حکومی و ناحکومی) ئاگادار دەکەینەوە کە بە مەبەستی پاراستنی سەلامەتی گیانی مامۆستایان و قوتابیان و خوێندکاران، بەستنی ماسک بۆ ستافی کارگێریی و مامۆستایان و  قوتابیان و خوێندکاران  لەکاتی تاقیکردنەوەکان و دەستپێکردنەوەی وەرزی دووەمی خوێندن ئیلزامییە”.

ئاماژەی بەوەشکردووە “لەگەڵ تۆمارکردنی چەند حاڵەتێک بە ڤایرۆسی (ئۆمیکرۆن) دەبێت ڕێکارەکانی خۆپارێزیی لەئاستێکی زۆر باشدا جێبەجێبکرێن، بۆیە پێویستە سەرپەرشتیاری هاورێی رەخنەگری خوێندنگا لەکاتی سەردانیکردنی ناوەندەکانی خوێندن لە ڕۆژانی تاقیکردنەوەکان و دەستپێکردنی وەرزی دووەم بە دواداچوون لەسەر ئەم بابەتە بکەن و ئاستی پابەندبوونی مامۆستایان و قوتابیان و خوێندکاران بدەنە پەروەردەی قەزاکان”.

لەبارەی ڕێکارەکانی وەزارەتی پەروەردە بۆ خۆپارێزی ڕاگەیەندراوەکە ئاشکرایدەکات “مەبەستی خۆپارێزیی وەزارەتی پەروەردە لە چەند هەفتەی ڕابردوو زیاتر لە ( 1,75000) یەک ملیۆن و حەوت سەد و پەنجا هەزار ماسک و (6700 ) شەش هەزار و حەوت سەد پاککەرەوە ( معقم ) بەسەر پەروەردەی گشتیی پارێزگاکان وئیدارەسەربەخۆکان دابەشکردووە”.

بابەتی پێشتر

مەسرور بارزانی: تۆمارکردنی حاڵەتەکانی ئۆمیکرۆن لە هەرێم جێگای نیگەرانیە

بابەتی دواتر

چەند چەکدارێک لە بەغداد پێنج ئەندامی خێزانێکیان کوشت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share