یەكێكیان گەڕاندنەوەی پاشەكەوتە
گۆڕانكارییەكانی پەیوەست بە هەرێم لە پرۆژەیاسای بودجە لادەبرێن

بڕگەی گەڕاندنەوەی پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و بڕگە هەمواركراوەكانی دیكەی پرۆژەیاسای بودجە پەیوەست بە هەرێمی كوردستان لادەبرێن.

میدیا عێراقییەكان بڵاویانكردەوە، ئەو هەموارەی لەلایەن لیژنەی دارایی لە ماددەكانی پەیوەست بە هەرێمی كوردستان لە پرۆژەیاسای بودجەدا كرابوون، رەتكراونەتەوە.

میدیاكان كە لە سەرچاوە ئاگادارەكانەوە گواستوویانەتەوە دەڵێن، رەتكردنەوەی ئەو هەموارەی بڕگەكان، كە یەكێكیان پەیوەست بوو بە گەڕانەوەی پاشەكەوتی مووچە، پاش رێككەوتنی سیاسی بووە.

لابردنی گۆڕانكارییەكە لەسەر داوای پارتی دیموكراتی كوردستان بووە، وەك ئەوەی میدیاكان بڵاویانكردەوە.

لەكاتێكی پێشتری ئەمڕۆدا مستەفا جەبار سەنەد ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە تویتێکدا بڵاویکردەوە، “فراکسیۆنی یەکێتی بە پاڵپشتی ئێمە ماددەیەکی بۆ پڕۆژە بودجە زیادکرد حکومەتی هەرێم ناچاربکات مانگانە 10%ی پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەران بداتەوە، بەڵام پارتی فشار دەکات و داوای هەڵوەشاندنەوەی دەکات”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “پێدەچێت هێزە سیاسییەکان ئەو بڕگەیە لابدەن”.

لە کۆتایی تویتەکەیدا ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی نووسیوویەتی، “ئێمە بە فەرمانبەران و یەکێتی دەڵێین براتانین”.

بابەتی پێشتر

قائیمقامیه‌تی سلێمانی 24 هه‌زار باتریی کاتژمێر له‌ناوده‌بات

بابەتی دواتر

بە فرۆشتنی زەوی زیاتر لە 4.5 ملیار دینار بۆ پرۆژە خزمەتگوزارییەكانی سلێمانی دابیندەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پێنجشەممە دوا وادەیە بۆ مامۆستایان

بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژهەڵات ڕایدەگەیەنێت، ئەو مامۆستایانەی داواكاریی مۆڵەتی بێمووچەیان پێشكەشكردووە سبەینێ دوایین وادەیە بۆ گەڕاندنەوەی فۆڕمەكەیان، هاوكات وردەكاریی…
Total
0
Share