یەکێتیی ئەوروپا نوێنەری خۆی بۆ چاودێریکردنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕەوانە دەکات

لە وەڵامی داواکاریی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، یەکێتیی ئەوروپا بڕیاریدا بە ناردنی نوێنەری یەکێتییەکە بۆ چاودێریکردنی هەڵبژاردنەکان.

لە ڕاگەیەندراوێکدا نوسینگەی جۆزێف بۆرێڵ نوێنەری سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا ڕایگەیاند، نوێنەری یەکێتیی ئەوروپا چاودێریی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەکات کە 10ی تشرینی یەکەم ئەنجام دەدرێت.

ڕاگەیەندراوەکە دەڵێت، “لە وەڵامی داواکاریی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقدا نوێنەری یەکێتیی ئەوروپا ڕەوانە دەکەین”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، فیولا فۆن کرامۆن بۆ سەرۆکی نوێنەرایەتییەکەی یەکێتیی ئەوروپا دیاریکراوە.

یەکێتیی ئەوروپا ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان لە کاتی دیاریکراودا بە هەنگاوێکی گرنگ بۆ دیموکراسی لە عێراق ناودەبات و جەخت لە پێویستیی ئەنجامدانی دەکاتەوە بەمەرجی پاراستنی گیانی دەنگدەران، کاندیدەکان و چالاکوانانی کۆمەڵگای مەدەنی.

بابەتی پێشتر

منداڵێک لە ڕووباری سیرواندا خنکا

بابەتی دواتر

سبەی كەمتر لە دوو ملیۆن خوێندكار دەست بە خوێندن دەكەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share