عەبدولرەحمان سدیق: ڕێنمایی تایبەت بە دامەزراندنی دەرچووانی بەشی ژینگە لە كەرتی تایبەت دەركراوە

سەرۆكی دەستەی ژینگەی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت زیاتر لە پێنج هەزار پڕۆژە مۆڵەتی لە دەستەكەیان وەرگرتووە و ڕێنمایی تایبەت بە دامەزراندنی دەرچووانی بەشی ژینگە لە كەرتی تایبەت دەركراوە

عەبدولرەحمان سدیق، سەرۆكی دەستەی ژینگەی هەرێمی كوردستان بەبۆنەی تێپەڕبوونی سێ ساڵ بەسەر تەمەنی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستاندا ڕایگەیاند،لەماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا پێنج هەزار پڕۆژە مۆڵەتی كاركردنیان لە دەستەكەیان وەرگرتووە و ڕێنمایی تایبەت دەركراون بۆ دابینكردنی هەلیكار بۆ دەرچووانی بەشی ژینگە و ڕەخساندنی هەلی كار بۆیان.

ئاشكرایكرد، وردبینی لە دۆسیەی سەرجەم فەرمانبەرانی دەستەكەدا كراوە و پەیكەری كارگێڕیی دەستەكەیان ڕێكخستووەتەوە بەمەبەستی كەمكردنەوەی ڕۆتین، دەسەڵاتیش بۆ بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان شۆڕكراونەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەوزاد شێخ كامیل: ئەمساڵ هیچ بەشەخۆراكێكی هاوڵاتییان نافەوتێت و سەرجەم مانگەكان دەدرێن

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم روونكردنەوە لەبارەی بەشەخۆراكی مانگانەی هاوڵاتییان دەدات و دەشڵێت، “دەستبەدابەشكردنی بەشە خۆراكی مانگی 8 دەكرێت…
Total
0
Share