لیژنەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی بە رێکاری تایبەت 24 هەزار باتریی کاتژمێری دەستی لەناودەبات، بەهۆی بەسەرچوونی ماوەی بەکارهێنانییەوە.
رێکان جەمال سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاندووە، بەهۆی بەسەرچوونی 24 هەزار باتریی کاتژمێری دەستی کە لەلایەن خاوەنەکەیەوە ئاگادارکراونەتەوە بەسەرچووە، لە شوێنی تایبەت و دوور لە هاوڵاتییان لەناودەبرێن.
بەپێی وتەی سەرۆکی لیژنەکانی قائیمقامیەت، “له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پیل و باتری مادده كیمیاییه‌كانیان تێدایه، پێویسته له شوێنی دوور و تایبه‌ت و ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی نیشته‌جێبوون و به‌شێوه‌ی زانستی له‌ناوببرێن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئه‌مڕۆ لیژنه هاوبه‌شه‌كان له كوره‌ی تانجه‌رۆ 24 هه‌زار باتریی کاتژمێر كه ماوه‌كه‌ی به‌سه‌رچووه له‌ناوده‌به‌ن”.
داواشی لەو بازرگانانە کرد کە كاڵا و شمه‌كه‌كانیان له خراپبوون نزیكده‌بنه‌وه یاخود به‌سه‌رده‌چن به‌سه‌ر هاوڵاتییاندا ساغینه‌كه‌نه‌وه، به‌ڵكو قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئاگاداربكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی زانستی و له‌ناوچه‌ی ده‌ره‌وه‌ی نیشته‌جێبوون له‌ناوببرێن، نه‌ك لیژنه‌كان ده‌ستیبه‌سه‌ردا بگرن و شوێنه‌كه و خاوه‌نه‌كه‌شی رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی بكه‌نه‌وه.