پارێزەری زیندانییانی بادینان: ناكرێت ئیدارەی چاكسازی لە دەستی كەسانی سەربازیدا بێت

تیمی پارێزەرانی زیندانییانی بادینان داوا لە وەزارەتەكانی كار و ناوخۆ دەكەن كەسانی مەدەنی لە ئیداری چاكسازییەكاندا دابنێن.

تیمی پارێزەرانی داکۆکیکار لە ڕۆژنامەنووس و چالاکوانانی سزادراوی بادينان لە پەیامێكدا بۆ وەزیرانی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی و ناوخۆ دەڵێن، بەپێی یاسا دەبێ ئیدارەی چاکسازی لە دەست فەرمانبەری مەدەنی-دا بێت نەک ئەفسەری سەربازی، هەروەک لە هەموو چاکسازییەکانی گەوران و ئافرەتان و منداڵان لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستاندا گشت بەڕێوەبەرەکان فەرمانبەری مەدەنین و سەر بە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی-ن.

دەشڵێن، “ناکرێت و سەرپێچیی یاسایە کە بەڕێوەبەرایەتیی چاکسازیی گەورانی هەولێر لە دەست ئەفسەری سەربازی بێت”.

پارێزەران داوا لە هەردوو وەزیری تایبەتمەند دەكەن ئەو بەڕێوەبەرایەتییە بگەڕێندرێتەوە بۆ وەزارەتی کار، تا لەژێر سایەی یاسا و ڕێنماییە بەرکارەكانی ئەو وەزارەتەدا ئیشوکارەکانی سزادراوان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و مامەڵەکردن لەگەڵ سزادراوان و کەسوکاریان و پارێزەرانیان بە ڕێڕەوی یاسایی خۆیدا بڕوات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ماوەی پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنیی خۆراک درێژکرایەوە

بەڕێوەبەرایەتیی پسووڵەی خۆراکی سلێمانی درێژکردنەوەی ماوەی پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنیی خۆراکی راگەیاند. لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتییەکەدا هاتووە، ماوەی بەئەلیکترۆنیکردن و…
Total
0
Share