“توخێل لە بایرن میونشن ڕادەکات”

ئەستێرەیەکی دێرینی ئەڵمانیا و بایرن میونشن بانگەشەی ئەوە دەکات، کە تۆماس توخێل بەرگەی هەڵسوکەوتی بەڕێوەبەرانی بایرن میونشن ناگرێت و دەستلەکاردەکێشێتەوە.

دیتمار هامان، ئەستێرەی دێرینی بایرن و شرۆڤەکاری ناوداری کەناڵە ئەڵمانییەکان لە شرۆڤەکانیدا ئاماژە بە سروشتی کارگێڕیی بایرن و تۆماس توخێل دەکات و دەڵێت، “پێموانییە بابەتی دوورخستنەوەی توخێل لەم نزیکانەدا ڕووبدات، یان لەوەیە ڕوو نەدات، بەڵام دڵنیام خۆی وازدەهێنێت، ناتوانێت بەردەوام بێت و دەستلەکارکێشانەوەش پێشکەش دەکات.”

هامان لە درێژەی لێدوانەکانیدا بە “دەیلی مەیڵ”ی ڕاگەیاندووە، “کاتێک لەگەڵ کەسانێکی وەهادا کاردەکەیت، دەبێت پرسیار لەخۆت بکەیت: ئایا من دەمەوێت لەم جۆرە یانانە و بەو مێنتاڵە کارگێڕییەوە کاربکەم؟ لە ڕۆشنایی بڕیار و ڕاسپاردەکانی ئیدارەی بایرنەوە پێتاندەڵێم، توخێل وەرزی داهاتوو ڕاهێنەری بایرن میونشن نابێت.”

لێدوانەکانی هامان هاوکاتن لەگەڵ دوورخستنەوەی ئۆلیڤەر کانی بەڕێوەبەری جێبەجێکار و حەسەن ساڵحەمیدزیچی بەڕێوەبەری وەرزشی لە پۆستەکانیان، ڕاستەوخۆ دوای ئەوەی یانە ئەڵمانییەکە ناسناوی خولی ئەڵمانیای بەدەستهێنا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) هۆڵه‌ندا به‌ بردنه‌وه‌ له‌ سه‌نیگال ده‌ستیپێکرد

ئه‌مشه‌و دووشه‌ممه‌، گه‌ڕی یه‌که‌می قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی جامی جیهانی 2022 له‌ قه‌ته‌ر به‌رده‌وامی هه‌بوو، هۆڵه‌ندا بردنه‌وه‌یه‌کی گرنگی تۆمارکرد. هه‌ڵبژارده‌ی…
Total
0
Share