بەریتانیا لە نامەیەكدا ڕێز بۆ مام جەلال نیشاندەدات

دەیڤید هەنت، کونسوڵی گشتیی بەریتانیا

حكومەتی بەریتانیا، لەڕێگەی كونسوڵی وڵاتەكەیەوە ڕێزی گەیاندە سەرۆك مام جەلال، بە “سەرکردە” و “دەوڵەتمەداری مەزن” وەسفیدەكات.

دەیڤید هەنت، کونسوڵی گشتیی بەریتانیا سەردانی مەزاری مام جەلالی كرد، بە دەستنووس، پەیامێكی جێهێشت، ڕێزی حکومەتی بەریتانیای گەیاندە “سەرکردە و دەوڵەتمەداری مەزن، مام جەلال”.

دەقی نامە دەستنووسەكەی كونسوڵی بەریتانیا:

بەناوی حکومەتی بەریتانیاوە، کونسوڵی گشتی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستانی عێراق، ڕێزی خۆمان نیشاندەدەین بۆ سەرکردە و دەوڵەتمەداری مەزن، مام جەلال

لەگەڵ رێزدا

دەیڤید هەنت
کونسوڵی گشتیی بەریتانیا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی: بە تۆمەتی مامەڵەکردن و ساغکردنەوەی دراوی ساختە سێ تۆمەتبار دەستگیرکران

پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، مەفرەزەکانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادق سێ تۆمەتباریان دەستگیرکرد کە مامەڵەیان بەدراوی ساختەوە کردبوو. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی…
Total
0
Share