عەلی حەمەساڵح چارەسەرێك بۆ گرانبوونی نرخی بەنزین و نەوت دەخاتەڕوو

سەرۆكی لیژنەی وزە و سەرچاوە سروشتییەكانی پەرلەمانی كوردستان بۆ چارەسەری گرانبوونی بەنزین پێشنیاز دەكات كە حکومەتی هەرێم ڕۆژانە 100 ھەزار بەرمیل لەو نەوتەی هەناردەی دەرەوەی دەکات، بیداتە پاڵاوگەکانی ناوخۆ تا لەماوەی مانگێك ئەو كێشەیە چارسەر بێت.

عەلی حەمەساڵح، سەرۆكی لیژنەی وزە و سەرچاوە سروشتییەكانی پەرلەمانی كوردستان لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك نووسویەتی، “هۆکاری گرانبونی بەنزین ئەوەیە بەشی ھەرە زۆری سوتەمەنی لەدەرەوە دێت، پاڵاوگەكانیش نەوتی خاو بە نرخی جیھانی دەکڕن، بۆیە قازانجی بازرگان و گومرگ و تێچووی گواستنەوە وادەكات بچێتە سەر نرخی سوتەمەنی و گرانبێت”.

دەشڵێـت، “ھیچ حوکمڕانییەک نیە لە دونیادا پاڵاوگە و نەوتی خاوی ھەبێت، بەڵام نەوت نە پاڵێوێت و ساڵانە زیاتر لە دوو ملیار دۆلاری بۆ کڕینی سوتەمەنی بچێتە دەرەوە”.

بۆیە، سەرۆكی ئەو لیژنەیەی پەرلەمان پێشنیاز دەكات، بە گەڕانەوەی چەند خەرجیەك نرخی بەرھەمە نەوتیەکان دادەبەزێت ئەوانیش “گەڕانەوەی قازانجی بازرگان و تێچوی گواستنەوە و گومرگ و ڕسوماتی کۆمپانیاكان”.

هەروەها حکومەتی هەرێم ڕۆژانە 100 ھەزار بەرمیل لەو نەوتەی هەناردەی دەرەوەی دەکات، بیداتە پاڵاوگەکانی کەڵەک، کار، بازیان و لاناس تا لەماوەی مانگێك ئەو كێشەیە چارسەر بكرێت، كە بەوتەی عەلی حەمەساڵح ھیچ پشتیواییەکی دارایی ناوێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ژمارەیەک پەرلەمانتاری هەرێم لەسەر یاسای هەڵبژاردنی عێراق یاداشتێک ڕادەگەیەنن

ژمارەیەک پەرلەمانتاری فراکسیۆنە جیا جیاکانی پەرلەمانی کوردستان لەسەر یاسای هەڵبژاردنەکانی عێراق داوایەک ئاڕاستەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەکەن و…
زیاتر ببینە

چاودێریی کۆمەڵایەتیی سلێمانی لەسەر گاڵتەپێکردن و ئازاردانی هاوڵاتییەکی سلێمانی هاتە دەنگ

بەڕێوبەرایەتیی‌ گشتیی چاودێری‌‌ و گەشەپێدانی‌ کۆمەڵایەتیی‌ سلێمانی، دەستخۆشی لە پۆلیس دەکات کە هەستاوە بە دەستگیرکردنی تۆمەتبارانی ڕوداوی گاڵتەکردن…
Total
0
Share