ئەبوبەکر هەڵەدنی: کۆمسیۆن کارانەکراوەتەوە و بەو میکانیزمە کارا ناکرێتەوە

ئەبوبەكر هەڵەدنی ئەندامی دەستلەكاركێشاوەی پەرلەمانی كوردستان، رەخنە لە هەڵوێستی فراكسیۆنی پارتی دەگرێت لە كۆبوونەوەی دوێنێی پەرلەمانی كوردستان، درێژكردنەوەی دانیشتنەكە و دەنگۆی كاراكردنەوەی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان بە “گاڵتەجاڕی” ناودەبات.
ئەو پەرلەمانتارە لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك، نووسیوویەتی، “كۆمسیۆن كارا نەكراوەتەوە و بەو میكانیزمەش كارا ناكرێتەوە”.
ئەو پەرلەمانتارەی پێشوو دەڵێت، “ئەگەر گۆڕان، یەكگرتوو و كۆمەڵ كە ئەندامیان لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردەكاندا هەیە، بەو كۆبوونەوە گاڵتەجاڕیەی پەرلەمان كە ناونراوە كاراكردنەوەی كۆمسیۆن رازی ببن عەیبەیەكی گەورەیە”.
لەلایەكی دیكەوە چۆمان محەمەد شارەزای بواری یاسایی دەڵێت، “كاراكردنەوەی كۆمسیۆنی هەرێم پێچەوانەی یاسا و پەیڕەوی ناوخۆیە و دژی بنەمای سازانە”.
بابەتی پێشتر

هاتوچۆی سلێمانی: شۆفێران پابەندی ئەو خێراییە بن کە بۆیان دیاریکراوە تا لە سزای دارایی بەدووربن

بابەتی دواتر

پۆلیسی سلێمانی: لەم مانگەدا 60 منداڵی دەرۆزەکەر لە ترافیکەکان دوورخراونەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سۆران عومەر: تەنها لە نێوان لیستی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی و وەزارەتی دارایی 12 هەزار خانەنشین جیاوازی هەیە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، 12 هەزار خانەنشین لە لیستی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی زیاترە لەو لیستەی لە وەزارەتی…
Total
0
Share