سۆران عومەر: تەنها لە نێوان لیستی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی و وەزارەتی دارایی 12 هەزار خانەنشین جیاوازی هەیە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، 12 هەزار خانەنشین لە لیستی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی زیاترە لەو لیستەی لە وەزارەتی داراییە.

سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، مووچەی مانگی ئایاری خانەنشینی سەربازی لەگەڵ خانەنشینی شارستانی نەهاتووە، تەنها لەنێوان لیستی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی و وەزارەتی دارایی 12 هەزار خانەنشین جیاوازی هەیە.

دەشڵێت، چاودێریی دارایی عێراق داوای زانیاریی تەواوی دۆسیەکەیانی کردووەو وردبینی دەکات.

بە وتەی سۆران عومەر، لە بایۆمەتریی خانەنشینی شارستانی 113 هەزار  خانەنشین هەن و خانەنشینی سەربازییش 133 هەزارە، نازانرێت راستیی ئەم ژمارانە کامەیە.

سۆران عومەر دەڵێت، لەنێوان فەرمانگەی ژمێریاری، وەزارەتی دارایی و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی، جیاوازیی مووچە سێ ملیار و 716 ملیۆن دینارە، 12 هەزار خانەنشین لە لیستی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی زیاترە لەو لیستەی لە وەزارەتی داراییە.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حکومەتی هەرێم مۆڵەت دەبەخشێتە ئەو کۆمپانیایانەی دەیانەوێت بەنزین هاوردە بکەن

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، بڕیاردراوە مۆڵەت ببەخشرێتە ئەو کۆمپانیایانەی دەیانەوێت بەنزین هاوردە بکەن، ئەوەش وەک چارەسەرێک…
Total
0
Share