مامۆستایانی هەولێر بەیاننامەیەکی ناڕەزایی بڵاودەکەنەوە

مامۆستایانی هەولێر رایدەگەیەنن، “بەیاننامەیەکی ناڕەزایی دژی دواکەوتنی مووچە و پلە بەرزکردنەوەمان بڵاودەکەینەوە”.

ژمارەیەک مامۆستای هەولێر لە راگەیەندراوێکدا ئاماژە بەوە دەکەن، “دژی دواکەوتنی مووچە و پلە بەرزنەکردنەوەمان لە کاتژمێر چواری ئەمڕۆ، لە پارکی کانیاو، لە شەقامی کەسنەزان، بەیاننامەیەکی ناڕەزایی دەخوێنینەوە”.

ئەوەش لە کاتێکدایە بایکۆت و ناڕەزایەتی مامۆستایان له‌ سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ریان بەردەوامی هەیە و ئەمڕۆش جارێکی دیکە خۆپیشاندان له‌باره‌ی دواكه‌وتنی مووچه‌ و دامه‌زراندن و پلە بەرزکردنەوە لەو ناوچانە ئەمجامدرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سودانی: ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕدرا بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی

نووسینگەی محەمەد شیاع سودانی بڵاویکردەوە کە ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕدرا بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی. لە راگەیەندراوەکەی…
Total
0
Share