هاتوچۆی سلێمانی: شۆفێران پابەندی ئەو خێراییە بن کە بۆیان دیاریکراوە تا لە سزای دارایی بەدووربن

هاتوچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەو ئامارەی لەبارەی تۆمارکردنی سزای سەرپێچی کامێرای پۆینت تو پۆینت بڵاوکراونەتەوە هەڵەن، داواشدەکات شۆفێران پابەندی ئەو خێراییە بن کە بۆیان دیاریکراوە تا لە سزای دارایی بەدووربن.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، “شەوی رابردوو ئامارێک بڵاوکراویەوە کە گوایە لە ماوەی 24 کاتژمێردا زیاتر لە 385  هەزار سەرپێچی تۆمارکراون، وەک تۆمارکردنی سەرپێچییەکان ئامارەکە دروستە، بەڵام لە ماوەی 24 کاتژمێردا نییە، بەڵکو لە سەرەتای دەستبەکاربوونی کۆمپانیای جێبەجێکاری پڕۆژەکەوە بووە و بەشێوەی تێست بوو”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “هیچ کام لەو سەرپێچییانەی کە تۆمار کراون و دەکرێن لەلایەن کامێراکانی چاودێری خێرایی پۆینت تو پۆینت لە رێگای تاسڵوجە – دوکان هەژمار ناکرێن لەسەر هیچ شۆفێرێک، چونکە لە قۆناغی تێستدایە تا رێکەوتی 29 ی ئایار کە دەکاتە دووشەممەی داهاتوو کاتژمێر 8:00 ی بەیانی هیچ سزایەک لەسەر هیچ شۆفێرێک هەژمار ناکرێت و لە دوای ئەم رێکەوتەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە بە شێوەیەکی کرداری”.

ئاشکراشیکرد، “ئەو هەڵەیەی کە روویداوە لە پێدانی زانیاری بووە لەلایەن فەرمانبەری بەشی ئاماری کۆمپانیای جێبەجێکاری کامێراکان”.

هاتوچۆی سلێمانی داوای لە شۆفێران کردووە، خۆیان لە تیژڕەوی بەدوور بگرن و لە سزای دارایی و رووداوی هاتوچۆ پارێزراوبن.

 

بابەتی پێشتر

پەرلەمانتارێکی پێشووتر: سەرۆکی پەرلەمان دانیشتن دوابخات جێگرەکەی ناتوانێت درێژەی پێبدات

بابەتی دواتر

ئەبوبەکر هەڵەدنی: کۆمسیۆن کارانەکراوەتەوە و بەو میکانیزمە کارا ناکرێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی دوایین ئاماری گیانلەدەستدان و بریندارەکانی تەقینەوەکە بڵاودەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی دوایین ئاماری قوربانییەکانی ڕووداوی تەقینەوەی غاز لە ماڵێکی گەڕەکی کازیوەی سلێمانی بڵاودەکاتەوە، کە سەرجەمیان…
Total
0
Share