زۆرترین تووشبووانی شەكرە لەم وڵاتانەدان

ئامارەكان لەبارەی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی شەكرە و دابەشبوونی بەسەر وڵاتاندا ئاشكرایانكردووە، عێراق شەشەمینی ناوچەكە و وڵاتێكی دراوسێش دووەمینی جیهانە لەڕووی زۆرترین رێژەی تووشبووانەوە.

لە راپۆرتێكی رێكخراوی “Wise Voter”ـدا كە ئامارەكەی بڵاوكردووەتەوە و 10 وڵاتی وەك خاوەنی زۆرترین تووشبووی شەكرە پۆلێنكردووە، پاكستان رێژەی 30.80%ـی هاوڵاتییەكانی دووچاری شەكرە بوون و بەدوایدا كوەیت دێت، كە دووەمینی جیهانە و 24.90%ـی دانیشتووانەكەی تووشبووی شەكرەن.

لە پلەكانی دواتردا، ناورۆ، كالیدۆنیا، دوورگەكانی ماریانای باكوور دێن كە هەریەكێك لەو سێ وڵاتە رێژەی 23.40%ـی دانیشتووانەكانیان دووچاری نەخۆشیی شەكرە بوون، دوورگەكانی مارشاڵ بە رێژەی 23%ـی دانیشتووان و مۆریشیوس بە 22.60% و میسر بە رێژەی 20.90%ـی دانیشتووانیان دێن لە تووشبوون بە شەكرەدا، دوورگەكانی سلێمان و قەتەڕیش بە 19.80% و 19.50%ـی دانیشتووانیان، بوونەتە بەشێك لە لیستی ئامارەكە.

پێشتر رێكخراوی یەكێتیی نێودەوڵەتیی شەكرە (IDF) عێراقی وەك شەشەمین وڵاتی عەرەبی لەڕووی زۆرترین تووشبووی شەكرەوە پۆلێنكردبوو، دوای ئەوەی لە ساڵی 2022ـدا ژمارەی تووشبووانی شەكرە لە هەرێمی كوردستان و پارێزگاكانی دیكەدا گەیشتە نزیكەی دوو ملیۆن كەس.

بابەتی پێشتر

بەر لە دوو هەفتە فڕۆكەكەیان تێكشكا.. سێ منداڵ و ساوایەك بە زیندوویی لە ئەمازۆن دۆزرانەوە

بابەتی دواتر

گەشتیارێک لە فڕۆکەخانە دەستگیرکرا کە 67 فیزا کارتی نێودەوڵەتی پێبووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share