گەشتیارێک لە فڕۆکەخانە دەستگیرکرا کە 67 فیزا کارتی نێودەوڵەتی پێبووە

لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغداد گەشتیارێک دەستگیرکرا کە 67 فیزا کارتی نێودەوڵەتیی پێبووە، ڤیزاکارتەکان بە مەبەستی بەقاچاغبردن ئامادەکرابوون.

دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق رایگەیاندووە، بەڕێوەبەرایەتیی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغداد توانیویانە گەشتیارێکی عێراقی دەستگیربکەن و لەکاتی دەستگیرکردنیدا دەستگیراوە بەسەر 67 ڤیزا کارتی نێودەوڵەتیدا.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو کارتانە لەناو جانتایەکدا شاردراونەتەوە کە پڕ بووە لە پارە بە مەبەستی بەقاچاغبردنی بۆ دەرەوەی وڵات و ئەو بڕە پارەیەش لەو وڵاتانەی کە بەنیازە گەشتیان بۆ بکات رابکێشێت.

دەستەی دەروازەکان دەڵێت، تۆمەتبارەکە ئێستا رادەستی پۆلیس کراوە و کارتەکانیش بۆ لێکۆڵینەوە رەوانە کراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە فرۆشی نەوتی عێراق 380 ملیۆن دۆلار بەخشرایە زیانپێكەوتووانی جەنگی كەنداو

دەستەی قەرەبووكردنەوەی جەنگی كەنداو دەڵێت، بڕی 380 ملیۆن دۆلاری دیكەی داوەتە ئەوانەی لەو جەنگەدا زیانیان پێكەوتووە. دەستەی قەرەبووكردنەوەی…
Total
0
Share