100 دۆلار = 147.300 دینار

ئەمڕۆ دووشەممە بەهای دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی بەرزبووەوە و 100 دۆلار لە بازاڕەکانی ئاڵوگۆڕكردنی دراو لە هەرێمی کوردستان بە 147.300 مامەڵەی پێوە دەکرێت.

لە سەرەتای دەستپێكردنی مامەڵە داراییەكانی ئەمڕۆدا لە بازاڕەکانی ئاڵوگۆڕكردنی دراو لە هەرێمی کوردستان، بەهای 100 دۆلار لە 148 هەزار دینار نزیكدەبووەوە، بەڵام لە ماوەی كاتژمێرێكدا رووی لە نزمبوونەوە كرد.

جیاواز لە پێشبینییەكان و جەختكردنەوەی كاربەدەستانی حكومەتی عێراق و بانكی ناوەندی، بەوەی كە بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار لە ماوەیەكی نزیكدا هاوتای بەهای فەرمی كە 1320 دینارە بۆ هەر دۆلارێك جێگیردەكرێت، ماوەی دوو هەفتەیە بەهای دۆلار چووەتە قۆناغێكی دیكەی هەڵكشانەوە و 100 دۆلاری ئەمریكی نزیكەی حەوت هەزار دینار سەرباری بەهاكەی بووە.

بابەتی پێشتر

بەهۆی هەڵبژاردنەکانەوە لیرەی تورکی بۆ نزمترین ئاست دابەزی

بابەتی دواتر

لە کۆیە بەهۆی شەڕەتەقەوە کەسێک کوژرا و ژمارەیەکیش برینداربوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share