‎کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان: زیانەکان زیاتر لە 15 ملیار دینارە

كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكان ڕایدەگەیەنێت، زیانەكانی كەرتەكەیان لە جەژنی قوربانەوە تائێستا زیاتر لە 15 ملیار دینارە.

‎نازم عەبدوڵا، سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان ڕایگەیاند، لە جەژنی قوربانی ئەمساڵەوە هەتا ئێستا زیاتر لە 15 ملیار دینار زیان بەر پڕۆژەکانی بەرهەمهێنانی پەلەوەر کەوتووە، ئەمەش گەورەترین زەنگی مەترسییە بۆ سەر بەرهەمهێنان لەو كەرتەدا.

وتیشی، “لەبیرکردن و پشتگوێخستنی ئەم کەرتە لەلایەن حکومەتەوە دەرخەری ئەو ڕاستیەیە كە بەلای حكومەتەوە گرنگ نییە بۆ بەرهەمی ناوخۆ، ئەمەش ماڵوێرانیی هەزاران خێزان بەدوای خۆیدا دێنێت”.

لە عێراقدا نرخی عەلەف هەرزان بووە، تەنها لە هەرێمی كوردستان گرانە، وەك ئەوەی نازم عەبدوڵا ئاماژەی پێدا و ئەوەشی وت، ئەمەش ئەو ڕاستیەمان بۆدەردەخات کە چاودێری لەسەر ئەو کارگانە نیە، بۆیە حکومەت پێویستە بێتەسەرخەت و چارەسەری بۆ بدۆزێتەوە تا خاوەن کێڵگەکان تووشی زیان و کێشەی کۆمەڵایەتی و خێزانی نەبن.

‎چارەسەرەكەشی بەو دیاریكرد كە پێویستە کوشتارگەکان بەگەڕبخرێنەوە، هەروەها ڕێستۆرانت، چێشتخانە، هۆتێل و ناوچە گەشتیارییەکان ناچاربکرێن مریشکی زیندوو بەکاربهێنن وەک پشتیوانییەك بۆ بەرهەمی ناوخۆ.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شێروان دووبەردانی: ئەگەر عێراق وەکو ساڵی رابردوو پارە بنێرێت مووچەی مانگێک دەفەوتێت

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ئەگەر عێراق وەکو ساڵی رابردوو پارە بنێرێت مووچەی مانگێک دەفەوتێت. شێروان دووبەردانی، ئەندامی…
زیاتر ببینە

له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی بافڵ جەلال تاڵه‌بانی پاره‌ی ژینگەپارێزانی گه‌رمیان دابینکرا

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی شاره‌وانییه‌كانی گه‌رمیان ڕایگەیاند، له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی بافڵ جەلال تاڵه‌بانی پاره‌ی ژینگەپارێزانی گه‌رمیان دابینکرا و دەڵێت، “نه‌مام و…
زیاتر ببینە

بڕیار رەشید: ئێمە هەوڵماندا یەك بەرمیل نەوت بە 30 هەزار دابینبكەین سەرۆكی حكومەت بە 105هەزار ڕازیبوو

بڕیار رەشید پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بەهۆی نەبوونی هەماهەنگی لە نێوان شاندی…
زیاتر ببینە

دادگای باڵای فیدڕاڵی: دۆسیەی راگرتنی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران لە تایبەتمەندی دادگاکەمان نییە

دادگای باڵای فیدڕاڵی لە عێراق لە دانیشتنی ئەمڕۆیدا رەتیکردەوە بڕیار لەبارەی داوایەکی یاسایی تایبەت بە راگرتنی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی…
Total
0
Share