نرخی نەوت لەگەڵ مەترسییەکانی کۆرۆنا لە هیندستان هیوای بوژانەوەی لە ئەمریکا و ئەوروپا هەیە

نرخی نەوت ئەمڕۆ سێشەممە لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە لەگەڵ کەمکردنەوەی ڕێکارەکان لە ئەمریکا بۆ قەدەغەی هاتوچۆ، هەروەها هەوڵەکانی وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا بۆ ڕاکێشانی گەشتیاران، کە پاڵنەرێکە بۆ هێورکردنەوەی ئەو دڵەڕاوکێیەی حاڵەتەکانی کۆرۆنا لە هیندستان لەسەر بازاڕی نەوت دروستی کردووە.

نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت شەش سەنت و بەڕێژەی %0.1 بەرزبووەوە و نرخەکەی گەیشتە 67.62 دۆلار.

هەروەها بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساس، 5 سەنت و بەڕێژەی %0.1 بەرزبووەوە و نرخەکەی بووبە 64.54 دۆلار.

ئاش گلۆڤەر، سەرۆکی CMC Markets Alpha وتی، “هەوڵەکان بۆ پەرەپێدانی زیاتری خواست لەسەر نەوت هۆکاری سەرەکیی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتن لە ئێستادا، دوای ئەوەی بانکی یەدەگی فیدراڵی لە نیویۆرک ڕایگەیاند کە ئابووریی ئەمریکا زیاتر لەو تێکڕایەی ساڵانی رابردوو لە گەشەکردندایە”.

بابەتی پێشتر

"یاسای چاكسازی لەهەندێك بڕگەدا لە قۆناغی ڕێنمایی دەرنەچووە"

بابەتی دواتر

هێزە ئەمنییەکان لە مەریوان 12 گەنجیان دەستگیرکرد كە ناڕازیبوون لە هێرشی سەلەفییەکان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share