بەهۆی هەڵبژاردنەکانەوە لیرەی تورکی بۆ نزمترین ئاست دابەزی

لیرەی توركی

نرخی لیرەی تورکی بۆ نزمترین ئاستی لە ماوەی دوو مانگدا دابەزی، ئەمەش لە دوای هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی تورکیا کە دوێنێ یەکشەممە بەڕێوەچوو، هەروەها چاوەڕێدەکرێت هەڵبژاردن بچێتە گەڕی دووەم.

ئەمڕۆ بەهای لیرە بەرامبەر دۆلار دابەزی بۆ 19.71، ئەوەش تۆمارکردنی خراپترین ئاستە لە سەرەتای مانگی تشرینی دووەمەوە.

ئەمەش نزیکە لەو نرخەی کە لەکاتی بومەلەزرە بەهێزەکەی مانگی ئازاردا تۆماریکرد، هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی تورکیا و ئەگەری چوونە گەڕی دووەم هۆکاری دابەزینی نرخی لیرەیە بۆ ئەو ئاستە نزمە.

لەگەڵ ئەوەی بەپێی ئەو دەنگانەی تا ئێستا جیاکراونەتەوە رەجەب تەیب ئەردۆغان لە پێشەوەیە، بەڵام نەیتوانیوە رێژەی پێویست کە 50+1% بەدەستبهێنێت بۆ بوون بە سەرۆک کۆمار، ئەمەش وادەکات هەڵبژاردن بچێتە گەڕی دووەمەوە.

لە سەرەتای ئەمساڵەوە نرخی لیرە بە رێژەی لەسەدا پێنج دابەزیوە و لە ماوەی دە ساڵ و نیوی رابردوودا نزیکەی لەسەدا 95ی بەهاکەی لەدەستداوە.

بابەتی پێشتر

سودانی: 5 هەزار خوێندكار دەنێرینە دەرەوەی وڵات

بابەتی دواتر

100 دۆلار = 147.300 دینار

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share