بەشى پێشبینى لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی كوردستان، کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی راگەیاند و دەڵێت، پلەكانی گەرما دادەبەزن.
بەپێی راگەیەندراوی بەشى پێشبینى لە وەزارەتی گواستنەوە، ئەمڕۆ دووشەممە کەش ساماڵ دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە كە پلەکانی گەرما نزیکدەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، بەڵام لە ناوچەکانی خۆرهەڵاتی هەرێمدا (2-3) پلە دادەبەزن.
لەبارەی كەشی پێشبینیكراوی سبەینێ سێشەممەوە، راگەیەندراوەكەی بەشی پێشبینیی كەشوهەوا رایگەیاندووە، کەش ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەکانی گەرما نزیکدەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:-
هەولێر:29 پلەى سیلیزى
سلێمانی:28 پلەى سیلیزى
دهۆک: 29 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 31 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 28 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 18 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 30 پلەى سیلیزى
سۆران: 25پلەى سیلیزى
گەرمیان: 33 پلەى سیلیزى