كەجەكە: پارتی سەربازانی توركیای بەجلی پێشمەرگە و ئۆتۆمبێلی سەربازییەوە گواستووەتەوە شیلادزێ

كەجەكە ڕایدەگەیەنێت، پارتی سەربازانی توركیا بەجلی پێشمەرگە و ئۆتۆمبێلی پێشمەرگەوە دەگوازێتەوە و دەیەوێت لە ڕێگەی زەمینیەوە بچنە سەر چیای كۆڕەژار.

سەرچاوەیەكی ئاگادار لە كۆماجڤاكێن كوردستان- كەجەكە بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، سوپای توركیا بە هاوکاریی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ڕێگەی زەمینییەوە دەیەوێت بچێتە سەر چیای کوڕەژار، ئەویش دوای ئەوەی پێشتر شكستیانهێنا لە ڕێگەی دابەزاندنی سەرباز بە هەلیکۆپتەر چیاكە داگیربكەن.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، سوپای تورکیا هەر جارەو بە دەیان سەربازی لێ کوژراوە، بۆیە پاشەکشەی کرد، هەر بۆیە بە هاوکاری پارتی لە ڕێگەی زەمینییەوە دەیەوێت بچێتە سەر چیای کوڕەژار.

ئەو سەرچاوەیە جەختیشی كردەوە، “پارتی سەربازەکانی سوپای تورکیا بە جلی پێشمەرگەوە و بە ئۆتۆمبێلی پێشمەرگە دەگوازێتەوە بۆ بارەگاکەی سوپای تورکیا لە شێلادزێ، پاشان ئەو سەربازانە بە چاوساخی چەکدارانی پارتی بە پیادە بەرەو لوتکەی کوڕەژار دەڕۆن”.

ئاشكراشیكرد، لە ڕێگادا گەریلا بۆسەی بۆ ئەو پیلانە داناوە و دوو سەربازی سوپای توركیا كوژراون و تائێستاش ڕووبەڕووبوونەوە لە نێوان گەریلا و ئەم هێزەی سوپای تورکیا بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی راپەڕین: ژمارەیەک دەرمانخانە سزادران و داخران

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی راپەڕین رایدەگەیەنێت، بەهۆی سەرپێچییەوە، چەند دەرمانخانە و نۆرینگەیەک سزادران و داخران. لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی راپەڕیندا…
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی یاداشتێک لەبارەی “هاوڕەگەزخوازەکان”وە پێشکەش دەکات

زۆرینەی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی یاداشتێکیان واژوو کردووە وەک پشتگیری لە هەڵمەتەکەی ئاسایشی سلێمانی بۆ دەستگیرکردنی “هاوڕەگەزخوازەکان”. لە…
Total
0
Share