کەشناسی: دەستپێکردنی وەرزی بارانبارینی ئەمساڵ دڵخۆشکەرە

دەستەی گشتیی کەشناسیی عێراق ئاشکرایکرد، لە سەرەتای ئەم مانگەوە بارانبارین دەستیپێکردووە ئەوەش ئاماژەیەکی دڵخۆشکەرە.

دەستەی کەشناسیی عێراق باسی لەوەکردووە، کە لە مانگی داهاتووەوە شەپۆلەکانی بارانبارین دەستپێدەکەن.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستانیش کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان تاوەباران بەردەوام دەبێت.

کەشناسی ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ دابارینی تاوەبارانی کەمی  پچڕ پچڕ لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێم کە هەندێک جار هەورەبروسکەشی لەگەڵدادەبێت، لە کاتەکانی ئێوارەوە ئاسمان بەرەو نیمچەهەور دەگۆڕێت، هەروەها ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزێکی سووک هەیە.

سبەینێ سێشەممە، ئاسمان بەگشتی نیمچەهەور دەبێت ئەگەری تاوەباران و بروسکە هەیە  لە ناوچە شاخاوییەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم بەتایبەتی لە کاتەکانی بەیانیدا.

بابەتی پێشتر

پاڵاوگەیەکی نەوت لە قوشتەپە ئاگری گرت

بابەتی دواتر

جێگری سەرۆکی هەرێم: دژەتیرۆر دەستێکی پۆڵایین بووە بۆ لەناوبردنی داعش

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كەشناسی: سبەینێ باراندەبارێت

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو بڵاوكرایەوە و كەشناسی دەڵێت، “سبەینێ باراندەبارێت”. بەشی پێشبینیی كەشوهەوا لە وەزارەتی گواستنەوە و…
Total
0
Share