ئەمریکا پێشوازی لە گەڕانەوەی تیمی یەکێتی بۆ ناو حکومەت دەکات

کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر خۆشحاڵی دەربڕی لە کاری پێکەوەیی و هەماهەنگیی نێوان یەکێتی و پارتی، راشیگەیاندووە، پێشوازی لە گەڕانەوەی تیمی یەکێتی بۆ ناو حکومەت دەکەن.

کونسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر رایگەیاند، “پێشوازی لە گەڕانەوەی وەزیرەکانی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان دەکەین بۆ گەڕانەوەیان بۆ ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان”.

هەروەها خۆشحاڵیی وڵاتەکەی دەربڕیوە لە رێککەوتنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان لەبارەی پرسە گرنگەکانەوە بۆ کاری پێکەوەیی و هەماهەنگیی نزیک لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر کارە لەپێشینە هاوبەشەکان بۆ پێشخستنی زیاتری ئەم بەرەوپێشچوونە.

ئەمە دوای ئەوە دێت کە تیمی وەزاریی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دوێنێ یەکشەممە بەشداریی کۆبوونەوەی هەفتانەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانی کرد دوای چەند مانگێک لە بایکۆتکردنی کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنەکە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زیاتر لە 100 پەرلەمانتار داوادەكەن موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەئەلیكترۆنی لەلایەن بەغدادەوە دابەشبكرێت

زیاتر لە 100 ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران لە پرۆژەیاسایەكدا داوادەكەن موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەئەلیكترۆنی و ڕاستەوخۆ لەلایەن حكومەتی ناوەندەوە…
Total
0
Share