یانەى بەرشلۆنە گەیشتۆتە قۆناغەکانی کۆتایی کڕینی مێسی و هەموو شتێکی بە سەرکەوتوویی کۆتایی پێهێناوە.
ڕۆیشتنی بۆسکێتس و کەمبونەوەى فشاری دارایی و ڕازی بوونی لا لیگا بە پلانە داراییەکەى بەرشلۆنە واى کردووە کە هەموو لایەک بە گەڕانەوەى مێسی گەشبین بن.
چاڤی دەیەوێت هەرچۆنێک بێت مێسی بۆ دوو وەرزی تر بگەڕێنێتەوە بۆ بەرشلۆنە و پێیوایە هێشتا سودی بۆ یانەکە ماوە.
چاڤی لە پەیوەندی بەردەوامدایە لەگەڵ مێسیدا و ئامانجی ئەوەیە ئاهەنگێکی گەورەى بەخێرهاتنەوەى بۆ ڕێکبخەن لە کامپ نودا.