چیرۆکی ئەو دوو هاوڕێیەی بە نەشتەرگەری جوانکاریی دەستیپێکرد و بە مردنی یەکێکیان کۆتایی هات

سۆفیا و دانێلا دوو هاوڕێی نزیکی یەکترن، لەدوای ئەوەی بڕیار دەدەن بەیەکەوە نەشتەرگەری جوانکاریی ئەنجامبدەن، یەکێکیان گیانلەدەستدەدات و ئەوی دیکەشیان جەستەی تێکدەچێت.

چیرۆکی سۆفیا و دانێلا لەوە دەستپێدەکات، کە هەردووکیان بەدەست کێشەی قەڵەوییەوە دەناڵێنن و دەیانەوێت نەشتەرگەری بچووکردنەوەی ورگیان ئەنجامبدەن، بۆ ئەو مەبەستەش بڕیاردەدەن لە بەریتانیاوە گەشت بۆ تورکیا بکەن و لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ئەو وڵاتە نەشتەرگەرییەکەیان بکەن.

ئەو دوو هاوڕێیە لە ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکەیان بەخت یاوەریان نابێت، سۆفیای تەمەن 34 ساڵان کە دایکی دوو منداڵە دوای دوو رۆژ لە ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکەی دۆخی تەندروستی تێکدەچێت و گیانلەدەستدەدات، دانێلاش تووشی برینێکی قووڵ دەبێت لە سکیدا و بە ناچاری تورکیا جێدەهێڵێت و بۆ چارەسەر روو لە وڵاتێکی دیکە دەکات.

لەدوای باشتربوونی دۆخی تەندروستیی دانێلا دەڵێت، “من خەونی گەورەم هەبوو، بەڵام نازانم تا کەی دەبێت لەسەر قەرەوێڵەی نەخۆشخانە چاوەڕێ بکەم، خۆزگە من لە جێگەی سۆفیا دەبووم، دەمەوێت بە خەڵکی بڵێم کاتێک بیر لە ئەنجامدانی کارێکی وەک ئەوەی ئێمە دەکەنەوە باشتر بیربکەنەوە، نەک وەک ئێمە بەتەنیایی تووشی کارەساتێکی ترسناک ببنەوە”.

 

بابەتی پێشتر

بەرشلۆنە لە کڕینی مێسیدا گەیشت بە چی؟

بابەتی دواتر

كەسێك بە تۆمەتی رفاندن و دەستدرێژی بۆسەر منداڵان لە كەركوك دەستگیركرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share