ڕۆلاند گارۆس، نادالی گەیاندە پلەی چوارەم

ئەستێرەی ئیسپانیا و جیهان بۆ یاریی تێنسی سەر زەوی، ڕافائێل نادال ناسناوی ڕۆلاند گارۆسی بەدەستهێنا.

بردنەوە لە کاسپەر ڕود بە ئەنجامی سێ کۆمەڵەی بێوەڵام، ڕافائێل نادالی گەیاندە لووتکەی مێژووی تێنسی سەر زەوی، بەو پێیەی ژمارەی ناسناوە گەورەکانی “گراند سلام”ی گەیاندە 22، ئەو ڕیکۆردەش بە هیچ یاریزانێکی دیکە لە نموونەی نۆڤاک دیۆکۆڤیچ و ڕۆجێ فێدرەر تۆمار نەکراوە.

سەرەڕای ئەو ئەنجامە مێژووییانە، بەڵام ماتادۆرەکەی ئیسپانیا نەیتوانیوە لە ڕیزبەندیی یاریزانە پیشەوەرەکاندا لووتکە بگرێت، لە نوێترین ڕیزبەندییدا لە پلەی چوارەمدا هاتووە.

نوێترین ڕیزبەندیی یاریزانانی تێنسی سەر زەوی:

1 – نۆڤاک دیۆکۆڤیچ 8770 خاڵ

2 – دانیێل مێدڤیدێڤ 8160 خاڵ

3 – ئەلێکساندەر زڤێرێڤ 7795 خاڵ

4 – ڕافائێل نادال 7525 خاڵ

5 – ستیفانۆس تسیتسیپاس 6100 خاڵ

6 – کاسپەر ڕود 5050 خاڵ

7 – کارلۆس ئالکاراز 5005 خاڵ

8 – ئەندرێ ڕوبلێڤ 4260 خاڵ

9 – فێلیکس ئیلیاسیم 3955 خاڵ

10- ماتیۆ بێرێتینی 3805 خاڵ

بابەتی پێشتر

ڕودیگێر چ سوودێک بە ڕیاڵ مەدرید دەگەیەنێت؟

بابەتی دواتر

مووچەی سەربازی عێراقی لە 700 هەزار دینار كەمترنابێت و هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یوڤانتۆس دەرگای بۆ ڤلاهۆڤیچ کردەوە

ئیدارەی نوێی یانەی یوڤانتۆس دەرگای گواستنەوەی بۆ دوشان ڤلاهۆڤیچی سڕبی کردووەتەوە. بەگوێرەی زانیارییەکانی “لاگازێتا دێلۆ سپۆرت”، بەرپرسانی یانەی…
زیاتر ببینە

“نەوت شەڕی مێسی بردەوە”

یانەی هیلاlی سعوودی ڕێککەوتنی سەرەتایی لەگەڵ لیۆنێل مێسی-دا کردووە و بەم نزیکانە گواستنەوەی ئەفسانەکەی ئەرجەنتین ڕادەگەیەنێت. جوسێپ ماریا…
Total
0
Share