میلان و ئینتەر، کامیان گرەوی دیبالا دەبەنەوە؟

هەر دوو یانە زەبەلاحەکەی شاری میلانۆ، ئەی سی میلان و ئینتەر میلان گرەو لەسەر گواستنەوەی پاولۆ دیبالای ئەرجەنتینی دەکەن.

بەپێی شیکارییەکی ڕۆژنامەی توتۆ سپۆرت، ئینتەر میلان نزیکترین یانەیە لە کڕینی پاولۆ دیبالا، بەڵام دوای گواستنەوەی لوکاکو ناچارن چاوەڕوانی فرۆشتنی ئەلێکسیز سانچێز و ئارتورۆ ڤیدال بکەن بۆ کۆکردنەوەی تێچووی گواستنەوەکە.

جوسێپی مارۆتای بەڕێوەبەری تەکنیکی ئینتەر بەڵێنی بە یاریزانەکە داوە، بەر لە کۆتاییهاتنی وادەی مێرکاتۆ بۆندی پێشکەش بکات.

یانەی ئەی سی میلان بە هەمان شێوە خواستی لەسەر دیبالایە، بەڵام داهاتی پێویستیان بەردەست نییە و پاولۆ ماڵدینی تەنها داوای کردووە دەرگا بەڕوویاندا دانەخەن، تاوەکو هەلی تەواو بۆ واژۆ کردنی گرێبەستەکەی دەڕەخسێت.

لە لایەکی دیکەوە، یانەکانی دەرەوەی ئیتاڵیا کە پێکهاتوون لە ئیشبیلیە، دۆرتمۆند، ئەتلەتیکۆ مەدرید هیچ جموجۆڵێکیان نەکردووە و لە هاوکێشەکە چوونەتە دەرەوە.

بابەتی پێشتر

نرخی نەوت بەرزبووەوە

بابەتی دواتر

چێوەی هەماهەنگی: دەكرێت سەرۆك وەزیرانی داهاتوو لە سەربەخۆكان بێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چاڤی لە دێمبلی توڕەیە

چاڤی هێرناندێز ڕۆیشتنی دێمبلی یاریزانی فەرەنسی بۆ یانەى پاریس سانجێرمان ئاشکراکرد. پاش بردنەوەیان لە میلان، چاڤی هێرناندێز بەشداری…
Total
0
Share