نیتۆ قەیرانێکی دیکە بۆ بەرشلۆنە دروستدەکات

گۆڵپارێزی یەدەگی یانەی بەرشلۆنە، نیتۆ سوورە لەسەر هەڵوێستی ڕابردووی و ئیدارەی یانەی بەرشلۆنەی ئاگادارکردووەتەوە، کە دەیەوێت پەیوەندی بە یانەیەکی دیکەوە بکات.

ڕۆژنامەی “ئەی ئێس”ی ئیسپانی لەو بارەیەوە نووسیویەتی، نیتۆ دەزانێت لەم وەرزەدا و دوای گەڕانەوەی ئەندرێ تێر شتیگنی ئەڵمانی دووبارە دەخزێنرێتەوە سەر کورسی یەدەگ، تاکە چانسی دەرکەوتن لەبەردەمیدا یاریکردنە لە جامی شای ئیسپانیا، ئەوەش هەرگیز لە ئاستی خەونەکانیدا نییە.

گۆڵپارێزە بەرازیلییەکە داوای دەستبەرداربوونی لە یانەی بەرشلۆنە کردووە، لە بەرامبەردا ئیدارەی بارسا دووپاتیانکردووەتەوە، لارییان لە ڕۆیشتنی نییە بەو مەرجەی بۆندی گونجاو بۆ گواستنەوەی لەلایەن یانە داواکارەکانەوە پێشکەشبکرێت، بڕی پێشکەشکراویش لە 15 ملیۆن یورۆ کەمتر نەبێت.

سەرچاوەکە جەخت لەوە دەکاتەوە، لەم کاتەدا کە گواستنەوەکان تەنها هەشت ڕۆژی ماوە و تێر شتیگن پێکراوە، ڕۆیشتنی نیتۆ دەبێتە قەیرانێکی دیکە بۆ یانە کەتەلۆنییەکە.

بابەتی پێشتر

مان یونایتد لە واژووکردنی بۆندیکی گەورە نزیکبووەتەوە

بابەتی دواتر

کیمیچ و بایرن لە گەڕان بەدوای ناسناوەکان بەردەوامدەبن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نێیمار کەوتۆتە کێشەوە

هەرایەکی گەورە لەسەر نێیماری بەرازیلی دروست بووە پاش ئەو یەکسانبونەى بەرامبەر فەنزوێلا بەدەستیان هێناوە. لەلایەک دەرکەوتووە پاش شکستەکە…
Total
0
Share