جێرارد بە 18 ڕێسای نوێ یاریزانانی ئەستۆن ڤێلا سزا دەدات

ستیڤن جێرارد، ڕاهێنەری یانەی ئەستۆن ڤێلا ڕێسای نوێی بەسەر یاریزانانی پێکهاتەکەیدا سەپاندووە و تیایدا بە سزا وەڵامی کەمتەرخەمییان دەداتەوە.

بەپێی نووسراوێک کە لەلایەن ڕۆژنامەی “ئەی ئێس”وە بڵاوکراوەتەوە، ستیڤن جێراردی ڕاهێنەری یانەی ئەستۆن ڤێلا (18) ڕێسای ناوخۆیی بەسەر یاریزاناندا سەپاندووە.

لە لیستی سزاکانیدا هاتووە، هەر یاریزانێک بەهۆی ڕەخنەگرتن لە داوەر کارتی زەرد وەربگرێت 200 پاوەند سزادەدرێت، ئەو یاریزانەش کە کارتی سوور وەردەگرێت، ناچاردەکرێت چوار هەفتە بانگهێشتی یاریزانان بکات بۆ ژەمە خواردنی نیوەڕۆ.

(18) ڕێساکە بریتین لەمانەی خوارەوە:

دواکەوتن لە ڕاهێنانەکان 500 پاوەند

لەبیرکردنی ئامێری (GPS) 100 پاوەند

درەنگ دەرچوون لە بارەگای یانە 200 پاوەند

دواکەوتن لە کۆبوونەوەی ڕۆژی یاری 1000 پاوەند

دواکەوتنی ڕاهێنەران 200 پاوەند

دواکەوتن لە کۆبوونەوەکان 200 پاوەند

جلوبەرگی هەڵە لە ڕۆژی یاریکردن 100 پاوەند

جێهێشتنی قاپ و کوپ لەسەر مێزی نانخواردن 100 پاوەند

بە هەڵە ڕاگرتنی ئوتۆمبێل 100 پاوەند

دواکەوتن لە دەرکەوتنی بازرگانی 250 پاوەند

لەبیرکردنی کێکی یادی لەدایکبوون 50 پاوەند

لەپێ نەکردنی نەعل لە کاتی خۆشتن 100 پاوەند

ڕاپۆرت نەدان لە پێکان 200 پاوەند

دواکەوتن لە چارەسەری جەستەیی 200 پاوەند

بەکارهێنانی سنوس (ماددەیەکە) 200 پاوەند

دروستکردنی کێشە 200 پاوەند

لەبیرکردنی شۆرتی ژێرەوە (لیگێنس) 50 یورۆ

بابەتی پێشتر

بانە.. پێنج كۆڵبەر كوژران و برینداربوون

بابەتی دواتر

بەرشلۆنە لە قەیراندایە و لالیگا هەڕەشە دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share