وەزارەتی دارایی، خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسانی بڵاوكردەوە و هەفتەی داهاتوو دەستپێدەكات.
وەزارەتی دارایی رایگەیاند، رۆژی یەکشەممە رێکەوتی 14ـی ئایار، دەست به دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسان دەکرێت و سەرەتا مووچەی وەزارەتی تەندروستی دابەشدەكرێت.
بەپێی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی كوردستان كەمێك لەمەوبەر بڵاویكردەوە، دابەشكردنی مووچەی تەواوی فەرمانبەر، خانەنشین و مووچەخۆرانی هەرێم ماوەی 18 رۆژ دەخایەنێت و رۆژی چوارشەممە رێکەوتی 31ـی ئایار، بە دابەشكردنی مووچەی سێ سەرۆكایەتییەكەی هەرێم و خانەنشینیی پێشمەرگە، کۆتایی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی نیسان دەهێنرێت.