بە فەرمی.. چیرۆکی بوسکێتس لە بارسا کۆتاییهات

سێرجیۆ بوسکێتس، کاپیتانۆ و ئەستێرەی بەناوبانگی یانەی بەرشلۆنە بڕیاریدا لە کۆتایی وەرزدا ماڵئاوایی لە یانە کەتەلۆنییەکە بکات.

دوای ئەوەی جەمسەرەکان بە ڕێککەوتنێک نەگەیشتن بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی، سێرجیۆ بوسکێتس ئەستێرە و کاپیتانۆی یانەی بەرشلۆنە بڕیاریدا لە کۆتایی وەرزدا ماڵئاوایی لە یانە کەتەلۆنییەکە بکات.

لە بەرامبەردا یانەی بەرشلۆنە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و ماڵپەڕی یانە، بە فەرمی زانیارییەکەی پشتڕاستکردووەتەوە.

بوسکێتس لە تەمەنی 17 ساڵییەوە بۆ بارسا یاریدەکات، توانیویەتی 34 ناسناوی بەکۆمەڵ بەدەستبهێنێت.

سەرچاوەکان جەخت لەوە دەکەنەوە، کە ئەستێرەکەی “ئازولگرانا” نزیکە لە یانەی هیلالی سعوودیەوە، کە ئامادەبوون مووچەی خەیاڵیی بۆ تەرخانبکەن.

بابەتی پێشتر

خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسان بڵاوكرایەوە

بابەتی دواتر

دێنێ بەکر بەڕێوەبەری سینەمای سلێمانی کۆچی دواییکرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسینسیۆ بەم نزیکانە دەتەقێتەوە

مارکۆ ئاسینسیۆ، ئەستێرەی بەتوانای ئیسپانیا لەئاستی خۆی ڕازینییە و ئیدارەی یانەی ڕیاڵ مەدرید پارێزبەندیی لەسەر هەڵگرتووە. بەپێی ئەو…
Total
0
Share