وەزارەتی پەروەردە شیعرەكەی دەروێشی عەڤدی لە پرۆگرامی خوێندن لابرد

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، لە قۆناغی پێداچوونەوەین بە گشت ‏پڕۆگرامەکانی خوێندن و دەشڵێت، ئەو دەستەواژەیەی ناڕەزایەتی بەدوای خۆیدا هێناوە، ‏بۆ ئەمساڵ لە بەرنامەی خوێندن لادەبرێت و ساڵی داهاتووش لە چاپی نوێی کتێبەکە ‏بوونی نابێت.‏

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوكردەوە و تیایدا ‏هاتووە، لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا بابەتێکی ناو کتێبی زمان و ئەدەبی کوردی پۆلی ‏‏(10)ـی ئامادەیی بووە جێگەی ڕەخنە، وەک دوێنێش لە ڕوونکردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی ‏گشتیی پرۆگرامەکانی وەزارەتدا هاتووە کە ئەم بابەتە نوێ نییە و دەگەڕێتەوە بۆ (14) ‏ساڵ لەمەوبەر کە لەناو ئەو کتێبەدا هاتووە لەم هەموو ساڵەش کەس ئاماژەی پێنەداوە.‏

ئاماژە بەوەشدەكات، لە قۆناغی پێداچوونەوەین بە گشت پڕۆگرامەکانی خوێندن و ئەم ‏پێداچوونەوانەش بە شێوەیەکی زانستی و پلەبەندی دەکرێت، وەزارەت زیاتر لە (1300) ‏ناونیشانی کتێبی خوێندنی هەیە کە کاتی پێویستە بۆ پێداچوونەوە بە هەموو بابەتەکان. ‏

وەزارەتی پەروەردە دووپاتیشیدەكاتەوە، “ڕێز لە پێکەوەژیانی ئاشتیانەی هەموو ‏پێکهاتەکان دەگرین و کاری جدی بۆ دەکەین، بەڵام بەداخەوە هەندێکجار ئەو بابەتانە ‏بەمەبەستی سیاسی و بە ئامانجگرتن لە کاتێکی دیاریکراودا دەوروژێندرین”. ‏

بەپێی ڕاگەیەندراوەكە، لیژنە لە ئامادەسازیدان بۆ پێداچوونەوە بە کتێبی کوردی پۆلی ‏‏(10)ـی ئامادەیی بۆ ئەوەی بۆ ساڵی داهاتوو بە گۆرانکاڕییەوە بخوێندرێت، بۆ ئەمساڵی ‏خوێندنیش لەسەر فەرمانی وەزیری پەروەردە ئەو دەستەواژەیە لە بەرنامەی خوێندن ‏لادەبرێت و لە پۆلی (10)ـی ئامادەیی ناخوێندرێت و بۆ ساڵی داهاتووش لە چاپی نوێی ‏کتێبەکە بوونی نابێت و فەرمانی وەزاریش بەم بابەتە دەردەچوێنرێت.‏

ئەو دەستەواژەیەی بڕیارەكەی وەزارەتی لەبارەوە دەرچووە و بووەتە جێگەی ڕەخنە، ‏شیعرێكی دەروێشی عەڤدی-یە، کە داستانێکی کوردی ئێزدییە و تیایدا هاتووە، “حاشا دکەم ل دینێ (موحەمەدی) ساف ئەز ‏‏(ئێزدی) مە”.‏

بابەتی پێشتر

ئەمڕۆ چەند یارییەكی بەهێز بەڕێوەدەچن

بابەتی دواتر

هۆكاری نەگەڕانەوەی كارەبا پاش كوژاندنەوەی ئاشكرادەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share