یه‌كێتی هه‌ڵوێستی خۆی له‌باره‌ی په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن ئاشکرادەکات

یەكێتی پێشوازی دەكات لە بڕیاری پەسەندكردنی ئەنجامی هەڵبژاردن لەلایەن دادگای فیدراڵییەوە و دەڵێت، قۆناغی نوێ كۆششی نوێ دەخاتە ئەستۆی ھەموومان و وەكو یەكێتی ھەنگاوەكانی داھاتوومان دەخەینە خزمەتییەوە.

ئەمین بابەشێخ، وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، بەناوی یەكێتی-ەوە پێشوازی لە بڕیاری دادگای فیدراڵی عێراق دەكەین لە پەسەندكردنی دەرەنجامی كۆتایی ھەڵبژاردنە پێشوەختەكەی ئەنجومەنی نوێنەران.

دەشڵێت، “كاتیەتی ھەموو لایەنەكان لە وڵاتەكەماندا ھیمەتی سیاسی دەستپێبكەن بۆ ئەنجامدانی یەكەمین كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران بە پێكھاتەی نوێیەوە و، قەوارە و ھێزە سیاسییەكانیش ڕێوشوێنە دەستوورییەكانی پێكھێنانی حكومەتی نوێ دەستپێبكەن”.

ئەمین بابەشێخ ئاماژەش بە پێویستیی گفتوگۆ و ڕاوێژ دەكات “لەپێناو پارێزگاری لە پرۆسەی سیاسیی عێراق كە تەحەددیاتی زۆری لە پێشە بۆ پاراستنی ڕەوتە دیموكراتییەكەی”.

دووپاتیشیدەكاتەوە، وەكو ھێزەكانی كوردستانیش ئەركی سەرشانیانە بەیەك ھەڵوێستی كوردستانییەوە ڕیزەكانیان پتەوبكەین بەرەو بەدەستھێنانی ئیستحقاقە نەتەوەییەكان و داكۆكیكردن لە شایستە دەستوورییەكانی گەل لە بەغداد.

لە كۆتاییشدا ئەوە دەخاتەڕوو كە قۆناغی نوێ كۆششی نوێ دەخاتە ئەستۆی ھەمووان و وەكو یەكێتی “ھەنگاوەكانی داھاتوومان دەخەینە خزمەتی ئەو ئەركە پیرۆزەوە”.

بابەتی پێشتر

زیاتر لە 20 کاتژمێرە تورکیا بۆردوومانی سنووری باتیفا دەکات و ژنێکیش بریندارە

بابەتی دواتر

ڕوسیا، چین و ئێران بەرلە دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی ڤیەننا کۆبوونەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share