ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبێتەوە و دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای بیمەی کۆمەڵایەتی خانەنشینی کرێکاران بەڕێوەدەچێت.

بەپێی بەرنامەی کاری کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەمڕۆ دانیشتنی ژمارە 26 بەڕێوەدەچێت و دەنگ لەسەر پرۆژە یاسای بیمەی کۆمەڵایەتی و خانەنشینی کرێکاران دەدرێت کە لەلایەن لیژنەی کار و رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و لیژنەی دارایی و لیژنەی یاساییەوە ئامادەکراوە.

گەرچی بڕیاربوو کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی نوێنەران کاتژمێر 11:00ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ئەنجامبدرێت، بەپێی زانیارییەکانی ئێستا کۆبوونەوەکە بۆ ماوەیەک دواخراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەسێک بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە کچانەوە دەستگیرکرا

بەڕێوەبەرایەتیی رووبەڕووبوونەوەی تاوانەکان ئاشکرایکرد، تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردووە کە بازرگانیی بە کچان و ژنان کردووە. لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی رووبەڕووبوونەوەی تاوانەکانی…
Total
0
Share