بە ڤیدیۆ.. بەشێوەیەكی سەیر لە مردنی راستەقینە رزگاری بوو

ئەفسەرێكی پۆلیسی ئەمریكی لە مردنێكی راستەقینە رزگاری بوو، دوای ئەوەی شۆفێرێك لەسەر رێگایەكی خێرا لە باكووری ویلایەتی ڤێرجینیا كۆنتڕۆڵی ئۆتۆمبێلەكەی لەدەستدا و لە شەقام لایدا.

دیمەنی رووداوەكە لەو كامێرایەوە گیراوە كە بە ئۆتۆمبێلی ئەفسەرەكەدا جێگیركراوە، وەك ئەوەی ئیدارەی پۆلیسی ناوچەكە ئاماژەی پێدا.

لە رووداوەكەدا ئۆتۆمبێلەكە بەر ئۆتۆمبێلێكی دیكە دەكەوێت كە ئەفسەرەكە لە كەنار رێگای بەرامبەر رایگرتووە، بە چەند ساتێكی كەمی پێش رووداوەكە ئەفسەرەكە لە دۆخەكە تێدەگات و خۆی دەربازدەكات.

بەپێی سایتی پۆلیسی كەرتی ڤیرفاكس، شۆفێری ئەو ئۆتۆمبێلەی لە رێڕەوەكەی لایدا، تەمەنی 17 ساڵە و بەرەو باكوور لەسەر رێگای خیرا بە خێراییەكی زۆر بەڕێكەوتووە بەرلەوەی كۆنتڕۆڵی ئۆتۆمبێلەكەی لەدەستبدات.

شۆفێرە تازەلاوەكە تووشی برینێكی كەم بووە و رەوانەی نەخۆشخانە كراوە و دوای چارەسەر دەرچووە، بەڵام شێوازی شۆفێرییەكەی بەپێی یاسای ویلایەتە یەكگرتووەكان رووبەڕووی سزای بەندكردنی دەكاتەوە.

بابەتی پێشتر

بازنەیی مەلیك مەحمود بە زیاتر لە سێ هەزار گوڵ دەڕازێندرێتەوە

بابەتی دواتر

عەلی عەلاق: بەهای دۆلار گۆڕانكاریی زیاتری بەسەردا دێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share