لە ژاپۆن لە رێگەی کلێنسی تەوالێتەوە بەرەنگاری خۆکوشتن دەبنەوە

ژمارەیەک لە زانکۆکانی ژاپۆن بە مەبەستی بەرەنگاربوونەوە و رێگریکردن لە بەرزبوونەوەی حاڵەتەکانی خۆکوشتن لە رێگەی کلێنسی تەوالێتەوە هەزاران نامەی هۆشیارکردنەوە بڵاودەکەنەوە.

ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس بڵاویکردەوە، “12 هەرێمی یامانچی لە رۆژئاوای تۆکیۆی پایتەخت دەستیانکردووە بە نووسینی چەندین نامەی هۆشیارکردنەوە و نوسینی ژمارەی هێڵەکانی فریاکەوتنی رێگریکردن لە خۆکوشتن و شەش هەزار دانەیان لە ناو تەوالێت و دەستشۆرەکان بڵاویانکردووەتەوە”.

لە ناوەڕۆکی نامەکاندا چەندین پەیامی دوورکەوتنەوە لە بیرۆکەی خۆکوشتن، تێپەڕینی خەمەکان، چارەسەری کێشەکانی تێدایە، بۆ نمونە نوسراوە”ئازیزم، تۆ بە کاتێکی سەختدا تێدەپەڕین، بەڵام دیارە کە هەموو شتێک باش دەبێت، تۆ هەموو شتێک نازانین بەشێکی ئەو راستیانە دەزانیت کە هەیە”.

دانانی ئەم نامانە بە مەبەستی رێگریکردنە لە بەرزبوونەوەی حاڵەتەکانی خۆکوژی لە ژاپۆن کە بە گوێرەی ئامارێک تەنها لە ساڵی 2020 500 منداڵ و هەرزەکار لە وڵاتەکەدا خۆیان کوشتووە.

 

 

بابەتی پێشتر

تەقینەوەیەک لە قودس ڕوویدا و 15 كەس برینداربوون

بابەتی دواتر

سودانی بەرەو کوەیت بەڕێکەوت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هۆشداری لە ژەهراویبوون بە قورقوشم دەدرێت.. ساڵانە پێنج ملین کەس لە جیهاندا بەوهۆیەوە دەمرن

توێژینەوەیەکی زانستیی نوێ بڵاویکردەوە، چاودێریی زیانە گەورەکانی ژەهراویبوون بە قورقوشممانکرد کە کاریگەری لەسەر تەندروستیی دانیشتووانی هەسارەی زەوی هەیە،…
Total
0
Share