عەلی عەلاق: بەهای دۆلار گۆڕانكاریی زیاتری بەسەردا دێت

پارێزگاری بانكی ناوەندیی عێراق رایدەگەیەنێت، بەهای دۆلار بەرامبەر دینار گۆڕانكاریی زیاتری بەسەردا دێت و دەشڵێت، “رێكاری زیاتر بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار دەگیرێتەبەر”.

عەلی عەلاق پارێزگاری بانكی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، بانكی ناوەندی خواستی هاوڵاتییان دابیندەكات و رۆژانە 200 ملیۆن دۆلار دەخرێتە بازاڕەوە و ئەوەش كاریگەری لەسەر سەقامگیربوونی بەهای دینار هەیە جگەلەوەش بانكی ناوەندیی عێراق یەك دۆلار بە 1320 دینار دەخاتە بازاڕەوە و ئەوەش وایكردووە بەهای دۆلار بەرامبەر دینار جێگیربێت.

راشیگەیاند، بەهای دۆلار لە بازاڕی رەشدا راستەقینە نییە، بانكی ناوەندیی عێراق چەند رێوشوێنێكی دیكە دەگرێتە بەر كە كاریگەری لەسەر دابەزینی بەهای دۆلار بەرامبەر دینار دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كۆمسیۆن: بۆ وەرگرتنی كۆدی كاندیدبوون سەردانی ئۆفیسەكانمان بكەن

کۆمسیۆن رایدەگەیەنێت، “بۆ وەرگرتنی کۆدی کاندیدبوون پێویستە حزب و کاندیدە سەربەخۆکان سەردانی ئۆفیسەکانمان بکەن”. كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی…
زیاتر ببینە

پەرلەمانی عێراق: ئەگەر هەرێمی کوردستان پابەندی ڕادەستکردنی نەوت و گاز نەبێت ڕێکارەکان دژی جێبەجێدەکەین

  جێگری سەرۆکی لیژنەی نەوت و گازی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، حکومەتی عێراق سەرجەم ڕێکارە یاساییەکان دژی هەرێمی…
Total
0
Share