رووداوێکی نامۆ.. رووفاتی مردوویەک دزرا

لە رووداوێکی نامۆدا لە یەمەن دوای حەوت مانگ لە مردنی گۆڕی پیاوێک هەڵدرایەوە بە ئامانجی دزینی ئەو ددان و بڕبڕەی پشتە ئاڵتونیەی پێش مردنی بۆی دانرابوو.

رووداوەکە بەم شێوەیە بووە، حەوت مانگ لەمەوبەر لە پارێزگای مەهرەی یەمەن، پیاوێک بە ناوی بجاش محەمەد ساڵح بەهۆی جەڵتەی مێشکەوە گیانیلەدەستدا و لە دوای رووداوەکە دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەوە ناوبراو پێش مردنی بەهۆی خزانی بڕبڕەکانی پشتییەوە نەشتەرگەرییەکی بۆ ئەنجامدراوە و دوو بڕبڕەی ئاڵتوونی بۆ چێندراوە، جگە لەوەی ددانی ئاڵتونیشی هەبووە.

هەرچەندە مردووەکە هیچ زانیارییەکی پشتڕاستکراوە نەبوو لەسەر ئەو بڕبڕە ئاڵتونیەی بۆی دانرابێت، لە ترسی هەڵکۆڵینی گۆڕەکەی بۆ ماوەیەک کەسوکارەکەی پاسەوانی گۆڕەکەیان دەکرد.

لە چەند رۆژی رابردوودا و دوای تێپەڕبوونی حەوت مانگ گۆڕی ناوبراو هەڵدرایەوە و رووفاتەکەی دزرا، ئەم رووداوەش کاردانەوەی توندی یەمەنییەکانی بەدوای خۆیدا هێنا.

تا ئێستا دەسەڵاتدارانی یەمەن نەیانتوانیوە بکەرانی رووداوەکە دەستگیربکەن و هیچ زانیارییەکیان لەبارەی رووداوەکە ئاشکرانەکردووە.

 

بابەتی پێشتر

بەلەمێکی کۆچبەران لە دەریای ئیجەدا نوقمبوو

بابەتی دواتر

توێژینەوەیەک: تەندروستیی دڵ پەیوەندی بە هاوسەرگیرییەوە هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕوسیا: هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی زیانی گەورەی بە كەلەپووری عێراق گەیاندووە

ڕوسیا دەڵێت، هەڵسوكەوتەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بە سەرۆكایەتی ویلایەتە یەكگرتووەكان لە عێراق بووەتەهۆی لەدەستدانی ژمارەیەك لە شوێنەوارە كەلەپوورییەكان، وێرانكردنی…
Total
0
Share