گۆتێرێش: لە سەرتاسەری جیهاندا هێرش دەکرێتەسەر رۆژنامەنووسان

ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش، داوای کرد، هێرش و دەستبەسەرکردنی رۆژنامەنووسان لە جیهاندا رابگیرێت بۆ ئەوەی بتوانن کارەکانیان بەباشی ئەنجامبدەن.

گۆتێرێش لە پەیامێکدا کە بە بۆنەی رۆژی جیهانیی ئازادیی رۆژنامەگەرییەوە بڵاویکردەوە، هۆشداریدا لەوەی ئازادی ڕۆژنامەگەری “لە هەموو گۆشەیەکی جیهان لە ژێر هەڕەشەدایە”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، راستییەکان بەهۆی زانیاریی نادروست و چەواشەکارییەوە مەترسیی لەسەرە، “هەردووکیان فاکتەرن بۆئەوەی جیاوازیی نێوان راستی و وەهم، نێوان زانیاریی راست و پیلانگێڕی کاڵبکەنەوە”.

ناوبراو خوازیاری کۆتاییهێنان بە درۆ و زانیاری هەڵە و وازهێنان لە بەئامانجگرتنی ڕاستیی رووداوەکانە، ئاماژەی بەوەشکرد کە ئەم رۆژە جیهانییە لە ماوەی سێ دەیەی رابردوودا دەرفەتێک بووە بۆ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ ئاهەنگگێڕان بە کارەکانی رۆژنامەنووسان و میدیاکاران.

ناوبراو رایگەیاند کە ئەم رۆژە رۆشنایی دەخاتە سەر راستییەکی بنەڕەتی، “ئەویش ئەوەیە کە ئازادیمان بە تەواوی پەیوەستە بە ئازادیی رۆژنامەگەرییەوە”، جەختیشی لەوە کردەوە کە “ئازادیی رۆژنامەگەری بنەمای دیموکراسی و دادپەروەرییە”.

گۆتێرێش ئاماژەی بەوەکردووە، “چڕبوونەوەی میدیا لە دەستی چەند کەسێک، داڕمانی دارایی دەیان دەزگای هەواڵیی سەربەخۆ، هەروەها زیادبوونی یاسا و رێسای نیشتمانی کە رۆژنامەنووسان دەخنکێنن، هەموو ئەمانە زیاتر مەودای سانسۆر بەرفراوان دەکەن و هەڕەشە لە ئازادیی رادەربڕین دەکەن”.

 

 

بابەتی پێشتر

سەركردەیەكی چێوەی هەماهەنگی: گۆڕانكاری لە سێ پۆستی وەزاریدا دەكرێت

بابەتی دواتر

توێژینەوەیەك: ئەم كەسانە لە بەردەم ئەگەری تووشبوون بە پێنج جۆری شێرپەنجەدان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت بەرزبووەوە

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە سەروو 82 دۆلار…
Total
0
Share