لەبارەی بایکۆتکردنی کاڵاکانیەوە فەرەنسا داوایەک لە وڵاتانی ڕۆژهەڵات دەکات

دوای ئەوەی حکومەتی فەرەنسا وەک پشتگیرییەک بۆ هەفتەنامەی شارلی ئیبدۆ کاریکاتێرەکانی ئەو گۆڤارەی جارێکی دیکە بڵاوکردەوە، بەشێک لە وڵاتانی ئیسلامی بڕیاری بایکۆتی کاڵای فەرەنسیاندا و فەرەنساش داوادەکات ئەوە ڕونەدات.

وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا دوێنێ 25ی تشرینی یەکەم، لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، “داوا لە وڵاتانی دۆستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکەین کە ڕێگە نەدەن کۆمپانیاکانیان بەرهەمی فەرەنسی بایکۆت بکەن”.

لە ڕاگەیەنراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا هاتووە، “لەم ڕۆژانەی دواییدا لە کۆمەڵێک لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست داوا کراوە بەرهەمە فەڕەنسیەکان بایکۆت بکرێن بەتایبەتی بەرهەمە خۆراکییەکان، هەروەها داواشکراوە خۆپیشاندان دژی فەڕەنسا ئەنجام بدرێت بەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆمەڵێک وێنەی کاریکاتێرییەوە “.

وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا زیادیکردووە، ” داواکان بۆ بایکۆتکردن هیچ بنەمایەکیان نیە و دەبێت بەزووترین کات بوەستێت، هەروەها دەبێت هەموو ئەو هێرشانەش بوەستێت کە دەکرێنە سەر وڵاتەکەمان و دەبنە هۆی هاندانی کەمینەیەکی توندڕە و لە وڵاتەکەدا.”

چەند ڕۆژێک پێش ئێستا بەهۆی بڵاوکردنەوەی چەند کاریکاتێرێکی پەیامبەری ئیسلام فەرەنسا کۆمەڵگەی ئیسلامی نیگەران کرد، بەشێک لە دانیشتوانی ئەو وڵاتانە داوای بایکۆتی سەرتاسەری کاڵا و بەرهەمی فەرەنسیان کرد.

بابەتی پێشتر

پارتەكانی باكوور ‘هاوپەیمانیی كوردستان’ پێكدەهێنن

بابەتی دواتر

ئەمریکا: ئازەربايجان و ئەرمينيا لەسەر ئاگربەستێكى مرۆيى ڕێككەوتن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت بەرزبووەوە

نرخی نەوتی خاو ئەمڕۆ سێشەممە 2ی شوبات لە بازاڕەكانی جیهاندا بەرزبووەوە. بەرمیلێك خاوی برێنت 61 سەنت چووەسەر نرخی…
Total
0
Share