توێژینەوەیەك: ئەم كەسانە لە بەردەم ئەگەری تووشبوون بە پێنج جۆری شێرپەنجەدان

توێژینەوەیەكی پزیشكیی نوێ ئاشكرایدەكات كەسانی تووشبوو بە رەبۆ بە رێژەی 36% لە بەردەم ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەدان، بەراورد بەو كەسانەی گرفت و نەخۆشیی درێژخایەتی كۆئەندامی هەناسەیان نییە.

توێژەران لە توێژینەوەكەیاندا، كە لە گۆڤاری (كانسەر میدیسین) بڵاوكراوەتەوە، نزیكەی 360 هەزار كەسی تەمەن 18 بۆ 65 ساڵیان بۆ ماوەی هەشت ساڵ خستووەتە ژێر چاودێرییەوە، لەنێویاندا نزیكەی 90 هەزار تووشبوو بە رەبۆ هەبوون.

توێژەران گەیشتنە ئەو ئەنجامەی تووشبووان بە رەبۆ زیاتر لە بەردەم ئەگەری تووشبوونن بە پێنج جۆری شێرپەنجە، كە ئەوانیش شێرپەنجەكانی (سی، خوێن، پێست، گورچیلە و هێلكەدان)ن.

نزیكەی یەك لەسەر سێی بەشداربووانی توێژینەوەكە لە تووشبووانی رەبۆ بوتڵی ستیرۆیدیان بەكاردەهێنا بۆ كۆنتڕۆڵكردنی هەناسەتوندی و خۆپاراستن، توێژەران دەڵێن مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجە لەنێو بەكارهێنەران و بەكارنەهێنەرانیدا لە بەرزیدایە.

بەڵام ئەو تووشبووانەی رەبۆ كە چالاككەری هەناسەدانیان بەكارهێناوە مەترسییەكی زۆریان هەیە لە تووشبوون بە دوو جۆری شێرپەنجە ئەوانیش (سی و پێست)، بەراورد بە زۆریی مەترسیی تووشبوون بە 9 جۆری شێرپەنجە لەنێو بەكارنەهێنەراندا، ئەمەش ئاماژەیە بۆ كاریگەریی پارێزەریی بەكارهێنانی ستیرۆیدی هەڵمژراو لەسەر شێرپەنجە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

له‌ ڕۆژانى پشووى سه‌رى ساڵیشدا هاوڵاتییان ده‌توانن خۆیان ڤاكسین بكه‌ن

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر ئاشكرایده‌كات، لە ڕۆژانی پشووی سەری ساڵیشدا بنکەکانی وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا کراوە دەبن و هاوڵاتییان…
زیاتر ببینە

یەكەم گیانلەدەستدان بە گۆڕاوێكی ئەنفلۆنزای پەلەوەر راگەیەندرا

رێكخراوی تەندروستیی جیهانی گیانلەدەستدانی كەسێك بەهۆی یەكەم تووشبوون بە زنجیرەیەكی ئەنفلۆنزای باڵندە رادەگەیەنێت. رێكخراوەكە رایگەیاند، قوربانییەكە نیشتەجێی مەكسیك-ە…
Total
0
Share